حوکمی دەرخستنی دەست و قۆڵى ئافرەت لە بازاڕەكاندا چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دەرخستنی دەست و قۆڵى ئافرەت لە بازاڕەكاندا چیە ؟

 گومانی تێدا نیە بە دەرخستنی دەست و قۆڵ لەلایەن ئافرەتانەوە لە بازاڕو شوێنە گشتیەكان كارێكی نادروستەو دوورە لە ڕەوشتی موسوڵمان، هەروەها هۆكارێكیشە لە بۆ بڵاوبوونەوەی فیتنەو بەڵا، چ جای ئەو ئافرەتانەی كە بازنگ و شتی جوانكاری لە دەست دەكەن، وە خۆشیان دەڕازێننەوە بە شێوەی زەمانی جاهیلی، بۆیە بە هیچ جۆرێك بۆ ئافرەتان درووست نیە جوانیەكەیان بەدەربخەن، چونكە دەبێتە هۆى تاوانباربوونی خۆى و تاوانباربوونی كەسانی تر بەوەی كە تەماشاكردنی حەرام ڕوو دەدات.

 محمد بن صالح العثيمين [فتاوى حجاب المرأة المسلمة ل79 ]

 

 

سەردان: ٢,٥٣٤ بەش: ئافرەتان