عبدالله ی كوڕی مەسعود ئامۆژگاری پیاوێكی دەكرد كە كچێكی مارەبڕی بو، پێی گوت: ((گەر شەوی زاوایی هاتە لات پێی بڵێ با دو ركات نوێژت لەگەڵ بكات و بڵێ خوایە: بەرەكەت بخەیە خێزانەكەم و من و ئەوانیش بۆ من بكەی بە خێرو بەرەكەت. خوایە پێكەوەمان كۆ بكەوە گەر بەو كۆبونەوەمان خێری تێدایە، لەیەكتریمان جیاكەرەوە كاتێك ئەم لێك جیابونەوە خێری تێدابێ)).( رواه أبوداود (حديث حسن))
گومانی تێدا نیە ئەم جۆرە تەوجیهو ئاڕاستەكردنە هەرچەندە دوعاو نوێژو دوعا بۆ منداڵی صاڵحە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە لەم شەوەدا مەبەستی سەرەكی هاوسەریەتی تەنها ڕابواردن نیە، بەڵكو بەجێهێنانی ئەركێكی ئایینییە بۆ منداڵ بون كە هەر لە بچوكیانەوە ماڵ ئاوەدان دەكەنەوەو لە تەمەنی گەورەشیان دا خزمەتی دین و میللەتەكەیان دەكەن كە ئەوەش بەهۆی پەروەردە كردنێكی ئیسلامیانەوە ئەنجام دەدرێ.