ڕوکنەکانی عەقدی زەواج چەندە و مەرجەکانی دروست بوونی عەقدی زەواج چیە؟ وە وەلی ئەمری ئافرەت پێویستە چ مەرجێکى تێدا بێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوکنەکانی عەقدی زەواج چەندە و مەرجەکانی دروست بوونی عەقدی زەواج چیە؟ وە وەلی ئەمری ئافرەت پێویستە چ مەرجێکى تێدا بێت؟

ڕوکنەکانی عەقدی زەواج لەئیسلامدا سێ دانەیە :

یەکەم : هەبوون پیاو وئافرەت بەشێوەیەک کەڕێگریەک نەبێت لەبەردەم گرێدانی ئەو عەقدەدا ، وەک ئەوەی مەحڕەمی یەک بن جا لەڕوی خزمایەتیەوە بێت یاخود بەهۆی شیر خواردنەوەوە ، یان پیاوەکە کافر بێت و ئافرەتەکە موسوڵمان و جگە لەمانەش .

دووەم : هاتنە دی ( الإيجاب ) واتە : وەلی کچەکە کەلیمەیەک دەربڕێت کە ڕازیە ئەو کچە بدات بەو کوڕە ، بۆ نموونە بەکوڕەکە بڵێت : ( زوجتك فلانة ) .
واتە : فڵانە ئافرەتم لێت مارە کرد و دام پێت .

سێیەم : هاتنە دی ( القبول ) واتە : کوڕەکە کەلیمەیەک دەر بڕێت و ڕەزامەندی خۆی پیشان بدا ، بۆ نموونە بڵێت : (قبلت ) .
واتە : ڕازیم بەمارەکردنی فڵانە کچ لێم .

وەبەنیسبەت مەرجەکانی دروست بوونی عەقدی زەواج ، ئەمانەی لای خوارەوە :

یەکەم : دیاری کردنی هەریەک لەژن ومێرد جا بەئیشارەت بێت یاخود ناو هێنان یاخود وەسف کردن .

دووەم : ڕازی بوونی هەریەک لە ژن ومێرد ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( لا تُنْكَحُ الأَيِّمُ ( وهي التي فارقت زوجها بموت أو طلاق ) حَتَّى تُسْتَأْمَرَ ( أي يُطلب الأمر منها فلا بدّ من تصريحها ) وَلَا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ ( أي حتى توافق بكلام أو سكوت ) قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ إِذْنُهَا ( أي لأنها تستحيي ) قَالَ أَنْ تَسْكُتَ رواه البخاري 4741
واتە : پێوەژن مارە ناکرێت تاوەکو پرسی پێ نەکرێت وبەزمان ڕەزامەندی دەرنەبڕێت ، وکچ مارە ناکرێت تاوەکو ئیزنی لێ وەرنەگیرێت ، واتە : (ڕازی بێت بەدەر بڕین یاخود بێ دەنگ بوون) ، گوتیان : چۆن ئیزنی لێ وەربگرین (چونکە شەرم دەکات) فەرمووی : بەوە دەبێ بێ دەنگ بێت .

سێیەم : وەلی ئەمری کچەکە ڕازی بێت لەسەر ئەو زەواجە ؛ چونکه حوای پەروەردگار موخاتەبەی کەس وکاری ئافرەت دەکات بەزەواج ودەفەرمووێت : ( وأَنْكِحوا الأيامى منكم ) واتە : كچان وژنانتان بدەن بەشوو .

وە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (" أَيُّمَا امْرَأَةٍ نَكَحَتْ بِغَيْرِ إِذْنِ وَلِيِّهَا فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ فَنِكَاحُهَا بَاطِلٌ ") رواه الترمذي 1021 وغيره وهو حديث صحيح .
واتە : هەر ئافرەتێک مارە بکرێت بەبێ ئیزنی وەلی ئەمرەکەی ئەوا ئەو زەواجە باتڵە باتڵە باتڵە .

چوارەم : هەبوونی دوو شاهد کەببنە شاهد لەسەر ئەو عەقدە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لا نكاح إلا بوليّ وشاهدين ) رواه الطبراني وهو في صحيح الجامع 7558
واتە : زەواج دروست نابێت بەبێ بوونی دوو شاهد .

وەباش وایە زەواج ئاشکرا بکرێت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " أَعْلِنُوا النِّكَاحَ . " رواه الإمام أحمد وحسنه في صحيح الجامع 1072
واتە : زەواج ئاشکرا بکەن .

جا وەلی ئەمری ئافرەت پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت :

1- عاقڵ بوون .
2- بالغ بوون .
3- ئازاد حوڕ بێت واتە عەبد نەبێت .
4- یەکسان بوونی دین
واتە : کەسی کافر با باوکی کچەش بێت نابێتە وەلی ئەمری موسوڵمان جا کچ بێت یاخود کوڕ ، وەهەروەها کەسی موسوڵمانیش نابێتە وەلی ئەمری کافر ، بەڵام کەسی کافر دەبێتە وەلی ئەمری کافر با دینیانیش جیاواز بێت ، بەڵام کەسی هەڵگەڕاوە وموڕتەد نابێتە وەلی کەس .
5- دادپەروەری :
واتە : نابێت وەلی ئەمر فاسق بێت ، ئەمە مەرجە لەلای هەندێ لەزانایان ، بەڵام هەندێ لەزانایان تەنها بەمەرجیان گرتووە لەڕواڵەتدا دادپەروەر بێت ، وهەندێکی تر پێیان وایە ئەوەندە بەسە مەسڵەحەتی ئەو کەسه لەبەر چاو بگرێت کەبووەتە وەلی ئەمری .
6- پیاوەتی ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لا تُزَوِّجُ الْمَرْأَةُ الْمَرْأَةَ وَلا تُزَوِّجُ الْمَرْأَةُ نَفْسَهَا فَإِنَّ الزَّانِيَةَ هِيَ الَّتِي تُزَوِّجُ نَفْسَهَا . " رواه ابن ماجة 1782 وهو في صحيح الجامع 7298
واتە : ئافرەت نابێ ئافرەت بدا بەشوو و ببێت بەوەلی ئەمری ، ونابێت ئافرەت خۆی بدات بەشوو ، کەسی زینا کار ئەو کەسەیە کەخۆی دەدات بەشوو .
7- ژیری : ئەوەش بەوه دەبێ توانای دیاری کردنی کەسی گونجاوی هەبێت بۆ کچەکەی یاخود خوشکەکەی .

جا زانایان ڕیز بەندیەکیان بۆ وەلی ئەمری ئافرەت داناوە ، بۆیە نابێت ئەو مافە لە وەلی ئەمری نزیک زەوت بکرێت مەگەر نەبێت یاخود یەکێک لەمەرجەکانی وەلی ئەمری تێدا نەبێت .
وەلی ئەمری ئافرەت بەم شێوەیە ڕیز بەندی کراوە :
باوکی پاشان ئەو کەسەی کەباوکی لەبری خۆی دایناوە ، پاشان باپیری (باوکی باوک) بۆ سەرەوە ، پاشان کوڕی وبەرە وخوار ، پاشان برای دایک وباوکی پاشان برای باوک پاشان کوڕەکانیان وبەرەو خوار پاشان مامەکانی دایک وباوکی پاشان مامەی باوکی پاشان کوڕەکانیان پاشان نزیکترین کەس ئەوەی دەبێتە عەسەبە لەمیراتدا ، وەسوڵتان وقازی موسوڵمان دەبنە وەلی ئەمری ئافرەتێک کەوەلی ئەمری نەبێت . والله تعالى أعلم.

سەردان: ٧,٨٢٤ بەش: ژنهێنان و شوکردن