ئه‌و ووتانه‌ى له‌ كاتى ماره‌بڕیندا ده‌گوترێن له‌نێوان مامۆستا و زاوا و كچ و وه‌لیدا چییه‌ وچۆن ده‌ست پێ بكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌و ووتانه‌ى له‌ كاتى ماره‌بڕیندا ده‌گوترێن له‌نێوان مامۆستا و زاوا و كچ و وه‌لیدا چییه‌ وچۆن ده‌ست پێ بكرێت؟

سه‌ره‌تاى ماره‌بڕین مامۆستا به‌( الخطبة‌ الحاجة‌) ده‌ست پێده‌كات .
پێویسته‌ (ولي الامر) ى كچه‌كه‌ ئاماده‌بێت یاخود كه‌سێك بكات به‌وه‌كیلى خۆى وه‌ دوو شاهیدى عدل شایه‌ت بن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل).صحیح الجامع الصغیر برقم (7557).واتا (ماره‌بڕین دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر وه‌لى الامر ودوو شاهیدى عه‌دل ئاماده‌ نه‌بن)
شایه‌تى عه‌دلیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌تاوانى گه‌وره‌ نه‌كات و له‌سه‌ربچووك به‌رده‌وام نه‌بێت ونوێژه‌كانى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
وه‌كچه‌كه‌ ڕازى بێت وزۆرى لێ نه‌كرابێت وه‌ماره‌یی ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه‌نده‌ شته‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ماره‌ بڕینه‌كه‌ دابمه‌زرێت، به‌ڵام مامۆستایان بۆ زیاتر ته‌ئكید كردن چه‌ند شتێك ده‌ڵێن و (ولي الامر) ى كچه‌كه‌و زاواكه‌ ده‌یڵێنه‌وه‌ . بۆنموونه‌.
به‌ (ولي الامر) ی كچه‌كه‌ ده‌ڵێت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه‌ ده‌یڵێته‌وه‌ : ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فڵان) كچم لێت كرد ئه‌ى (فڵان) ناوى زاواكه‌ ده‌ڵێت له‌سه‌رماره‌ی ( ) مسقاڵ) ماره‌یی یه‌كه‌ ده‌ڵێت وه‌به‌شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه‌. زاواكه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كرد،پاشان مامۆستاكه‌ ڕوو ده‌كاته‌ زاواكه‌و پێی ده‌ڵیت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه‌ ده‌یڵێته‌وه‌: ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فڵان) ناوى بوكه‌كه‌ ده‌ڵێ كرد بۆ خۆم له‌سه‌رماره‌یی ( ) ماره‌یی یه‌كه‌ ده‌ڵێت، وه‌به‌ شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه‌. باوكى بوكه‌كه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كردو كۆتایی پێ دێت. والله أعلم.
به‌ڕێز مامۆستا صلاح الدین وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .

سەردان: ٤,١٢٦ بەش: ژنهێنان و شوکردن