بیستوومە كە هاوسەرگیرى لەگەڵ كەسى بێگانەو دووردا چاكترە لەوەى خزم وناسیاو بێت، ئەوەش بۆ ئایندەى منداڵەكان لەڕووى زیرەكى وسروشت باشى وهتد ئایا ئەمە ڕێسایەكى تەواو و دروستە؟
ئەم ڕێسایە هەندێك لە زانایان ئاماژەیان پێداوە، وباسی ئەوەیان كردووە كە بۆ ماوەیی (وراثی) كاریگەریەكى بەرچاو و ئاشكراى هەیە ، بەڵێ بێگومان بۆماوەیی كاریگەرى خۆى هەیە لە سروشت وڕەفتارو خودى لەش و جەستەى كەسەكەش
له ئهبو هورهیره خوای لێ ڕازی بێ فهرمووی (( جَاءَ رَجُلٌ مِنْ بَنِي فَزَارَةَ إلَى النَّبِيِّ ( فَقَالَ : إنَّ امْرَأَتِي وَلَدَتْ غُلاماً أَسْوَدَ . فَقَالَ النَّبِيُّ ( هَلْ لَك إبِلٌ ؟ قَالَ : نَعَمْ . قَالَ : فَمَا أَلْوَانُهَا ؟ قَالَ : حُمْرٌ . قَالَ : فَهَلْ يَكُونُ فِيهَا مِنْ أَوْرَقَ ؟ قَالَ : إنَّ فِيهَا لَوُرْقاً . قَالَ : فَأَنَّى أَتَاهَا ذَلِكَ ؟ قَالَ : عَسَى أَنْ يَكُونَ نَزَعَهُ عِرْقٌ . قَالَ : وَهَذَا عَسَى أَنْ يَكُونَ نَزَعَهُ عِرْقٌ )) . البخاري(5305) (6847) (7314) مسلم(1500) .
واتە : پیاوێك لهنهوهی فهزاره هات بۆ لای پێغهمبهر ﷺ گوتی ژنهكهم كورێكی رهشی بوو پێغهمبهر ﷺ فهرمووی: وشترت ههیه؟ گوتی: بهڵێ .
فهرمووی: رهنگیان چۆنه؟
گوتی: سوورن .
فهرمووی ئایا ڕهنگ خۆڵه مێشیان تیدایه؟
گوتی: تیایانه ڕهنگ خۆڵه مێشییه .
فهرمووی: ئهوه لهكوێوه وچۆن هاتووه؟
گوتی: لهوانهیه له له باوانیهوه هاتبێ.
فهرمووی: دەی ئهمهش لهوانهیه له باوانیهوه هاتبێ.
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە بۆ ماوەیی كاریگەرى هەیە.
بەڵام پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم دەفەرموێت: " تنكح المرأة لأربع لمالها وحسبها وجمالها ودينها فاظفر بذات الدين تربت يداك " واتە: ئافرەت لەبەر چوار هۆ دەهێنرێت ئەوانەش: سامانەكەى و بنەماڵەكەى وجوانیەكەى ودینەكەى، ئێوە دیندارەكەیان هەڵبژێرن، كەواتە سەرچاوەى هەڵبژاردنى ئافرەت لەسەر دیندارێتیەكەیەتى، هەتا دیندارترو جوانتر بێت ئەوە شایستەترە، ئیتر ئەگەر بێگانە بوو یان خزم بوو، ئەوەش لەبەر ئەوەى دیندارێتیەكەى ماڵەكەت دەپارێزێ وجوانیەكەشى چاوت دەپارێزێ لەوەى بۆ ئافرەتى تر بڕوانیت.
الشیخ محمد بن صالح العثیمین – فتاوى نور على الدرب