من سونیم ئەتوانم كچێكی شیعە بكەم بە هاوسەر بە مەرجێ نەبێ بە سونی ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من سونیم ئەتوانم كچێكی شیعە بكەم بە هاوسەر بە مەرجێ نەبێ بە سونی ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نەخێر نابێت، چونكە بیروباوەڕ و پەرستش و هەڵوێستی ئەو كچە لە دوو حاڵەت بەدەر نى یە:
1 ـ یان لە گەڵ خوادا جگە لە خواش دەپەرستێت وەك پەرستنی ئیمامەكان و باوەڕبوون بەوەی كەوا ئەوانیش سود و زیانیان بە دەستە و هەڵوێستی بەرامبەر بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا () خراپە بە تایبەت بەرامبەر بە (أبو بكر و عمر و عثمان (رضي الله عنهم)).
ئەگەر ئاوەها بوو ئەوا ئەو كەسە موشریكە و بە هیچ شێوەیەك حەڵاڵ نى یە بۆ ئیماندارێكی یەكخواپەرست و هەڵوێست پاك بەرامبەر بە هاوەڵان.
2 ـ وە یان بیدعە چى یە و لە سەر سوننەت ناڕوات.. ئەوا لەم حاڵەتەیشدا دروست نى یە بۆ كەسێكی سوننی كەوا كچێكی بیدعە چی مارە بكات.
كەواتە بە دوای كچێكی یەكخواپەرست و شوێنكەوتەی سوننەتی پێغەمبەردا () بگەڕێ ئەگەر دەتەوێت تووشی خەیری دونیا و قیامەت بیت.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٢٤ بەش: ژنهێنان و شوکردن