حوكمی ئەو كوڕ و كچانە چییە كە خۆیان بە (خوێندن)ـەوە خەریك دەكەن و ژن هێنان و شو کردن دوا دەخەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو كوڕ و كچانە چییە كە خۆیان بە (خوێندن)ـەوە خەریك دەكەن و ژن هێنان و شو کردن دوا دەخەن؟

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج» ئەی كۆمەڵی گەنجان جا خوێندەوار بێت یان نەخوێندەوار، خەریكی خوێندن بێت یان خەریكی كەسابەت بێت، هەركەسێك لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەبوو با بیهێنێت (ئەوەش ئەمرە) وە ئەگەر كەسێك گەنج بێت و توانای ژن هێنانی هەبێت و نەیهێنێت بە بیانوی خوێندن ئەوە بێگومان تاوانبار دەبێت وە هەر تاوانێكیش بكات ئەوە بە گوناهـ لەسەری دەنووسرێت، چونكە وەسیەتەكەی پێغەمبەری خوای جێبەجێ نەكردووە، تەنها مەگەر توانای نەبێت، جا ماددی بێت یان جەستەیی بێت، جگە لەوە هەر كوڕێك كە توانای ژن هێنانی هەبێت و نەیهێنێت یان كچێك كاتی شوو كردنی بێت بەڵام شوو نەكات بە بیانوی خوێندن ئەوە كارێكی خراپە، چونكە بە زۆری سەردەكێشێت بۆ خراپە، بۆ نمونە دووچاری ئەوە دەبێت كە كارێكی بێ‌ شەرعی وەكو (إستمنا‌ء) بكات، بۆیە كە ژنی هێنا یان شووی كرد ئەوە لەو حەرامە پارێزراو دەبێت، وە هەروەها ژن هێنان و شوو كردن ڕێگر نییە لە خوێندن.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە.

سەردان: ٢,٩٧٤ بەش: ژنهێنان و شوکردن