ئایا دروسته‌ موسوڵمان كچه‌كه‌ى بداته‌ پیاوێك له‌به‌ر خوا و ماره‌یى بۆ دانه‌نێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروسته‌ موسوڵمان كچه‌كه‌ى بداته‌ پیاوێك له‌به‌ر خوا و ماره‌یى بۆ دانه‌نێت؟

نه‌خێر، بێگومان ده‌بێت ماره‌یى هه‌ر بۆ دابنرێت له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى خواى گه‌وره‌، كه‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ ] [النساء: ٢٤].
واته‌: جگه‌ له‌مانه‌ كه‌ ناوبران ژنانى دیكه‌تان بۆ حه‌ڵاڵه‌ كه‌ به‌ ماڵى خۆتان به‌ده‌ستى دێنن.
وه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا  صلى الله علیه‌ وسلم به‌ صه‌حابه‌كه‌ى (ڕه‌زاى خواى لێبێت) فه‌رموو: « الْتَمِسْ وَلَوْ خَاتَمًا مِنْ حَدِيدِ »رَوَاهُ الْبُخَاري، رَقَمْ: (5126).به‌ ده‌ستى بێنه‌ ئه‌گه‌ر حه‌ڵقه‌یه‌ك ئاسنیش بێت بۆ ماره‌ییه‌كه‌ى .
وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئافره‌تێكى خواست پێشه‌كى باسى ماره‌یى نه‌كرا ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى ئافره‌تانى هاوشێوه‌ى خۆى ماره‌یى بۆ دیارى بكرێت، وه‌ دروستیشه‌ ئافره‌ت ماره‌ بكرێت له‌سه‌ر فێركردنى به‌شێك له‌ قورئان، یان حه‌دیس یان زانستێكى ئاشكرا و زانراو له‌ دیندا، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم  ئه‌و ئافره‌ته‌ى ماره‌بڕى له‌سه‌ر فێركردنى به‌شێك له‌ قورئان كاتێك كه‌ صه‌حابه‌كه‌ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) هیچ ماڵێكى نه‌بوو، ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌و حه‌قه‌ى خۆى خۆشبو، له‌ دواى دیارى كردنى حه‌قه‌كه‌ ئه‌وه‌ دروسته‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَرِيئًا] [النساء: ٤]. واته‌: به‌شێوازێكى جوان ماره‌یى خێزانه‌كانتان بده‌ن.
ابْن بَاز : فَتَاوَى إِسْلاَمِية لِلْمُسَنَد (3/178).

سەردان: ٢,٤٥١ بەش: ژنهێنان و شوکردن