دواخستنى ماره‌یى دروسته ، بەڵام دەبێ پیاوان بزانن کە ئەوە قەرزێکە و لەسەر شانێتى ، و نابێ پیاو نیەتى ئەوەى هەبێ کە قەت ئەو قەزرە نەداتەوە و زوڵم لە خێزانى بکات ، بەڵکو دەبێ هەرکات تواناى بوو بیداتەوە وەکو هەموو قەرزێکى تر ، چونکە ئەوە حەق و مافى خێزانێتى ئیللا مەگەر خێزانى بە ویستى خۆى و بێ زۆر لێکردن و هەڕەشەکردن گەردنى ئازا کردبێ و مارەییەکەى بەخشیبێ بە مێردەکەى بۆ کڕینى خانوو یان سیارە یان هەر شتێکى تر کە پێوست بێ بۆ بەڕێوە بردنى ژیانیان لەم کاتەدا ئاساییە .
وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله - کە ئایا حوكمى دواخستنى ماره‌یى چییه له ئیسلامدا ؟
لەوەڵامدا فەرموویەتى :
دواخستنى ماره‌یى دروسته، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه ڕێككه‌وتوونه له‌سه‌رى بۆ نمونه نیوه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه ده‌دات و نیوه‌كه‌ى تریش له كاتێكى تردا وه یان هه‌موى له سه‌ره‌تاوه ده‌دات وه یان هه‌موى له كۆتایدا ده‌دات دروسته، به‌ڵام پێویسته پابه‌ندبێت به‌و مه‌رجه‌وه‌ى كه ئه‌و ئافره‌ته‌ى بۆ حه‌ڵاڵ كراوه واته ماره‌ییه‌كه‌ى له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « أَحَقُّ مَا أَوْفَيْتُمْ مِنَ الشُّرُوطِ أَنْ تُوفُوا بِهِ مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِهِ الْفُرُوجَ » رَوَاهُ الْبُخَاري رَقَمْ: (515) وَ مُسْلِمْ رَقَمْ: (3537).. واته: گرنگ ترین مه‌رج، كه پێویسته جێبه‌جێى بكه‌ن ئه‌و مه‌رجه‌یه، كه داوێنى خێزانتانى بۆ حه‌ڵاڵ كردووه.
ابْن بَاز : فَتَاوَى إِسْلاَمِية لِلْمُسَنَد (3/177).