هەندێ شتم کڕی بە قەرز لە دوکانێک کاتێک ویستم پارەکەى بۆ ببەمەوە دوکانە لەو جێگایە نەمابوو ئایا چی بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ شتم کڕی بە قەرز لە دوکانێک کاتێک ویستم پارەکەى بۆ ببەمەوە دوکانە لەو جێگایە نەمابوو ئایا چی بکەم؟
پرسیار:

هەندێ شتم کڕی بە قەرز لە دوکانێک کاتێک ویستم پارەکەى بۆ ببەمەوە دوکانە لەو جێگایە نەمابوو و چوو بوو بۆ جێگایەک کەمن پێم نەدەزانی ، جا چۆن ئەو بڕە پارەیە بگێڕمەوە کەلەسەرمە ؟

پێویستە بەدوایدا بگەڕێیت یاخود بەدوای کەس و کارەکەیدا گەر خۆی مردبێت ، وماڵەکەیان بدەیتەوە ، وەئەگەر هەوڵت داو نەت بینیەوە ، ئەوا پێویستە لەسەرت بیکەت بەخێر بۆ خاوەنەکەی ، لەو کاتەدا پاداشتەکەی بۆ خاوەنەکەی دەچێت ، جا گەر دواتر کەسەکە دەر کەوت پێی ڕاگەیەنە کە بۆیت کردووە بەخێر گەر ڕازی بوو ئەوا باشە و هیچت لەسەر نامێنێ ، خۆ گەر ڕازی نەبوو دەبێت قەرزەکەی بدەیتەوە ، لەو حاڵەتەدا پاداشتی ئەو خێرە دەگەڕێتەوە بۆ خۆت ، والله أعلم .

سەردان: ١,٥٢٠ بەش: قەرز و قەرزارى