قەرزکردن و بردنی پاره‌ی خه‌ڵك به نیه‌تی خواردنی
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ : ((مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُرِيدُ أَدَاءَهَا أَدَّى اللَّهُ عَنْهُ ، وَمَنْ أَخَذَ يُرِيدُ إِتْلاَفَهَا أَتْلَفَهُ اللَّهُ)) صحيح البخاري رقم : (2387) .
واته : هه‌ر كه‌سێك پاره و ماڵـی خه‌ڵك ببات به نیه‌ت و مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی ئه‌وا خوای گه‌وره بۆی ده‌داته‌وه ، وه هه‌ر كه‌سێكیش پاره و ماڵـی خه‌ڵك ببات به نیه‌ت و مه‌به‌ستی نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌وا خوای گه‌وره له ناوی ده‌بات .
زانایان فه‌رموویانه مه‌به‌ست به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی ده‌داته‌وه بریتییه له دوو شت :
یەکەم : خوای په‌روه‌ردگار كاری بۆ ئاسان ده‌كات و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ناو ئیش و كاریه‌وه تاوه‌كو بتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه .
دووەم : ئه‌گه‌ر مرد و قه‌رزه‌كه‌ی به سه‌ر مایه‌وه به هۆی نه‌داری و ده‌ست كورتییه‌وه ئه‌وا خوای گه‌وره خۆی بۆی ده‌بژێرێت به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده پاداشتی خاوه‌ن قه‌رزه‌كه ده‌داته‌وه تاوه‌كو ڕازی ده‌بێت
هه‌روه‌ها فه‌رموویانه مه‌به‌ست به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له ناوی ده‌بات بریتییه له دوو شت :
یەکەم : یان له ناوبردنه‌كه‌ی له دونیادا ده‌بێت ، به‌وه‌ی كه بژێوی یان خۆی له ناوببات .
دووەم : وه یان له ناوبردنه‌كه‌ی له دواڕۆژدا ده‌بێت به‌وه‌ی كه سزای بدات و تۆڵه‌ی خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ی لێبسێنێته‌وه .
قال الـحافظ :
(... نَطَقَ الْحَدِيثُ بِأَنَّ اللَّهَ يُؤَدِّي عَنْهُ إِمَّا بِأَنْ يَفْتَحَ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا ، وَإِمَّا بِأَنْ يَتَكَفَّلَ عَنْهُ فِي الْآخِرَةِ ...
قَوْلُهُ : "أَتْلَفَهُ اللَّه" : ظَاهِرهُ أَنَّ الْإِتْلَافَ يَقَعُ لَهُ فِي الدُّنْيَا وَذَلِكَ فِي مَعَاشِهِ أَوْ فِي نَفْسِهِ ... وَقِيلَ الْمُرَادُ بِالْإِتْلَافِ عَذَاب الْآخِرَة .
قَالَ اِبْن بَطَّال :
فِيهِ الْحَضُّ عَلَى تَرْك اِسْتِئْكَال أَمْوَال النَّاسِ وَالتَّرْغِيب فِي حُسْنِ التَّأْدِيَةِ إِلَيْهِمْ عِنْدَ الْمُدَايَنَةِ وَأَنَّ الْجَزَاءَ قَدْ يَكُونُ مِنْ جِنْسِ الْعَمَلِ ...)فتح الباري : (5 / 68 ـ 69) .
واته : ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاندانی تێدایه بۆ وازهێنان له خواردنی پاره و ماڵی خه‌ڵك ، و هاندانیشی تێدایه بۆ قه‌رزدانه‌وه‌ی خه‌ڵك به چاكه له كاتی قه‌رزكردندا ...
وَعَنْ صُهَيْبِ الْخَيْرِ (رضي الله عنه) عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ : ((أَيُّمَا رَجُلٍ يَدَيَّنُ دَيْنَاً وَهُوَ مُجْمِعٌ أَنْ لاَ يُوَفِّيَهُ إِيَّاهُ لَقِيَ اللَّهَ سَارِقَاً)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (2410) .
واته : هه‌ر پیاوێك قه‌رزێك بكات و مه‌به‌ست و نیه‌تی وابێت كه نه‌یداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌و پیاوه كه ده‌گاته خوای په‌روه‌ردگار به دز ده‌ژمێردرێت .
بۆ زانیارى زیاتر کتێبی : (حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكى ئایەتە پیرۆزەكانى قورئان و فەرموودە صەحیحەكان دا ) لە نوسینى (مامۆستا محمد عبدالرحمن) بخوێنەوە