شوبهەی سێەمى شەخس پەرستان : هاواركردنە غەیری خوا ‏شیرك نی یە، چونكە هاواركردن عیبادەت نی ‏یە وەك نوێژو ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شوبهەی سێەمى شەخس پەرستان : هاواركردنە غەیری خوا ‏شیرك نی یە، چونكە هاواركردن عیبادەت نی ‏یە وەك نوێژو ڕۆژوو
پرسیار:

ئێمە وەك موشریكەكان شەریك بۆ خوا دانانێین لەپەرستنداو ئێمە خوا بەتەنها ‏دەپەرستین. وە هاواركردنە غەیری خوا ‏شیرك نی یە، چونكە هاواركردن عیبادەت نی ‏یە وەك نوێژو ڕۆژوو. وەئێمە ئەوەی كە عیبادەتە وەك سوجدەو نوێژو ‏ڕۆژوو تەنها بۆ ‏خوا دەیكەین؛ كەواتە ئێمە شەریك بۆ خوا دانانێین لە پەرستندا وەك موشریكەكان.‏‎

هەڵوەشاندنەوەی شوبهەی سێهەم
لەوەڵامدا ـ بەپشتیوانی خوا ـ دەڵێم: وا دیارە شەخس پەرستان نازانن ‏عیبادەت چییەو جۆرەكانی چین. وەهەروەها نازانن شیرك چەند جۆری هەیە !!. ‏
وادەزانن عیبادەت تەنها نوێژو ڕۆژوو و زەكاتە، وە نازانن كە عیبادەتی دڵ و ‏عیبادەتی لاشەو عیبادەتی زمان و عیبادەتی ماڵیش هەیە. هەروەك لەسەرەتا ‏ڕوونمان كردەوە. وەنازانن كە:‏
 هەرشتێك خوا پێ‌ی خۆش بێت و فەرمانی بە كردن و ئەنجامدانی كردبێت، ‏ئەوە بۆ ئەو عیبادەتەو، بۆ غەیری ئەویش بكرێت شیركە
بۆ نموونە پەروەردگار پێ‌ی خۆشە هاواری بكەینێ‌ و فەرمانی پێ‌ كردووین هاواری ‏بكەینێ‌ [ وقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] (غافر: من الآية60)
كەواتە هاوار كردنە خوا عیبادەتە، چونكە خوا پێ‌ی خۆشەو لێی ڕازی یە، كەواتە ‏نابێت بۆ غەیری خوا بكرێت، چونكە عیبادەت نابێت بۆ غەیری خوا بكرێت ئەگینا ‏شیركە. ‏
وە هەروەها لە چەندان ئایەتدا هاوار كردن و داوا لێ‌ كردن بە عیبادەت دانراوەو ‏سەرف كردنی بۆ غەیری (الله) بە شیرك دانراوە. وەك لە ئایەتەكانی پێشوو دەركەوت. ‏
وە هەروەها پێغەمبەر ‏‏ فەرموویەتی: ((الدعاء هو العبادة)).
واتە: هاوار كردن و داوا لێ‌ كردن و پاڕانەوە عیبادەتە. ‏
كەواتە چۆن دەبێت ئەم عیبادەتە كە پاڕانەوەیە بۆ غەیری خوا بكرێت ؟!‏
وە هەروەها سەربڕین (النحر) عیبادەتە؛ چونكە خوا فەرمانی كردووە سەربڕین ‏بكەین بۆ خوا [ فَصَلِ لربك وانحر ] .
كەواتە هەروەك چۆن نوێژ عیبادەتەو كردنی بۆ غەیری خوا شیركە بەهەمان ‏شێوەش سەربڕین عیبادەتەو سەربڕین بۆ پیاوچاكان شیركە. ‏
وەهەروەها گەورەترین عیبادەت بە دڵ دەكرێت، كە ئیعتیقادت تەنها بە خوا بێت، ‏سوودو قازانج و زەرەر و زیانی بەدەستەو دڵت بەو خۆش بێت و تەنها لەو بترسیت و ‏ئەو بە گەورە دابنێیت و پشت بەو ببەستیت، بەڵام ئیعتیقاد بوون بە غەیری خواو ‏داواكردن لە غەیری خواو بە گەورەدانانی شیركەو دینی موشریكانە، چونكە عیبادەتی ‏موشریكەكان بۆ بتەكانیان بریتی بوو لەم ئیعتیقاد پێ‌ بوون و داوا لێ‌ كردن و نەزر بۆ ‏كردن و پەنا پێگرتنەی كە ئەمڕۆ بۆ قەبری پیاوچاكانی دەكەن!!.‏
وە ئیمامی الصنعانی فەرموویەتی سەبارەت بەم شوبهەیە: ‏
(هذا جهل بمعنى العبادة، فإنها ليست منحصرة فيما ذكرت ـ يعنى الصلاة والصوم والحج ـ بل رأسها وأساسها الإعتقاد. وقد حصل في قلوبهم ـ يعني عُبّاد القبور ـ ذلك، بل يسمّونهُ معتقداً و يصنعون له ما سمعتهُ مما تفرع عن الإعتقاد: من دعائهم وندائهم والتوسل بهم والإستغاثة والإستعانة والحلف والنذر وغير ذلك) تطهير الإعتقاد ص:(111).
‏((فهولاء القبوريّون والمعتقدون في جهال الأحياء وضلالهم سلكوا مسالك المشركين حَذْو القذَّةِ بالقُذَّةِ فاعتقدوا فيهم مالا يجور أن يعتقد إلا في الله، وجعلوا لهم جزءاً من المالِ، وقصدوا قبورهم من ديارهم البعيدة للزيارة، وطافوا حول قبورهم، وقاموا خاضعين عند قبورهم، وهتفوا بهم عند الشدائد ونحروا تقرُّباً إليهم)) تطهير الإعتقاد (ص:108)
((فإن قلت: هولاءِ القبوريّن يقولون: نحن لا نشرك بالله تعالى ولا نجعل له نِدّاً الى الأولياء ليس شركاً.قلت: نعم (يقولون بأفواههم ما ليس في قلوبهم) لكن هذا جهلٌ منهم بمعنى الشرك، فإنّ تعظيمهم الأولياء ونحرهم النحائر لهم شركٌ. والله تعالى يقول:
[فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ] أي له لا لغيره، كما يفيدهُ تقديم الظرف. ويقول تعالى: [وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا] .
فهذا الذي يفعلونه لأوليائهم هو عين ما فعله المشركون وصاروا به مشركين ولا ينفعهم قولهم: نحن لا نشرك بالله، شيئاً، لأنّ فعلهم أكذَبَ قولَهُم)) تطهير الإعتقاد (ص:106)
((فإفراد الله تعالى بتوحيد العبادة لا يتم إلا بأنّ يكون الدعاءُ كله له والنداء في الشدائد والرخاء لايكون إلا للهِ وحدهُ، والاستعانة بالله وحده، واللّجأ الى الله واالنذر والنحر له تعالى، وجميع أنواع العبادات: من الخضوع والقيام تذلُّلاً للهِ تعالى، والركوع والسجود والطوافِ والتجرد من الثياب، والحلف والتقصير كله لايكون إلا لله عز وجلّ ومن فعل شيئاً من ذلك لمخلوق حيّ أوميتٍ أو جمادٍ أو غيره فقد أشرك في العبادة، وصار من تُفْعَلُ له هذه الأمور إلهاً لِعابديه، سواء كان ملكاًُ أو نبيّاً أو وليّاً أو شجراً أو قبراً أو جنّاً أو حيّاً أو ميتاً.
وصار العابدُ بهذه العبادة أو بأي نوعٍ منها عابداً لذلك المخلوق مشركاً بالله. وإن أقرّ باللهِ وعبدهُ، فإنّ إقرار المشركين بالله وتقربهم إليه لم يخرجهم عن الشرك وعن وجوب سفك دمائهم وسَبي ذراريهم وأخذ أموالهم غنيمةً. قال الله تعالى: [ أنا أغنى الشركاء عن الشرك ] سورة ص: 100
كەواتە: بۆمان دەركەوت شەخس پەرستان خوای پەروەردگاریان بە تەنها ‏نەپەرستووەو، شەریكیان بۆ داناوە، وەكو موشریكەكانی ڕابردوو، چونكە هەروەكو ‏چۆن موشریكەكانی كۆن شیركەكەیان بریتی بوو لە ئیعتیقاد بوون بە غەیری خواو ‏هاوار كردنە غەیری خوا... بەهەمان شێوەش ئەمڕۆ شەخس پەرستان ئیعتیقادیان بە ‏غەیری خوا هەیە كە: سوودیان بۆ بهێنن و زیانیان لەسەر لاببەن، وە هاواریان دەكەنێ‌ ‏و بە گەورەیان دادەنێن و لێیان دەترسن و نەزرو سەربڕینیان بۆ دەكەن، وە بەمە ‏پەرستوویانن و كردوویانن بە شەریكی خوا لەم پەرستنەدا. ‏
ئەمجار بابزانین چ شوبهەیەكی تریان هەیە بۆ خۆ جیاكردنەوە لە موشریكان.‏ [چاوەڕوانى شوبهەى چوارەم بن]

لە کتێبی : خواپەرستى نەک شەخس پەرستى وەرگیراوە لە نوسینى : د.عبداللطیف أحمد

سەردان: ٢,٥٣٥ بەش: شوبهەکانى شەخس پەرستان