وەڵامی چواردەهەمی شوبهەی شەخص پەرستان (هانا بردن بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە دواى وەفاتیشی): ماڵپەڕی وەڵامەکان
وەڵامی چواردەهەمی شوبهەی شەخص پەرستان (هانا بردن بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە دواى وەفاتیشی)
پرسیار:

شەخص پەرستان ئەم ئایەتە دەکەنە بەڵگە بۆ داواکردن و هانا بردن بۆ پێغەمبەرى خوا لە دواى وەفاتیشی {وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوا أَنفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّـهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّـهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا ﴿٦٤﴾} [النساء].

لە وەڵامی ئەو شوبهەیەدا دەڵێین: ئایەتەكە لێخۆشبوونی خوایی بەستۆتەوە بە سێ مەرجەوە:

١- هاتنیان بۆ لای پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا زیندوو بوو لە دونیادا (مجيئهم اليه صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ)
٢- داواكردنی خۆیان لە خوا بۆ لێخۆشبوونی گوناهیان (استغفارهم الله تعالى) .
٣- داواكردنی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە خوا بۆ لێخۆشبوونی گوناهیان (استغفار الرسول لهم) .
وە مەرجی یەكەم و سێهەمیش مەوجود نییە لەوانەدا كە دەچنە لای گۆڕی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بە نیازی ئەوەی ئایەتەكە شمولیان بكات و ڕەحمەتی خوایی بیانگرێتەوە، چونكە ئەوەی كە دەچێتە سەر گۆڕەكەی پێی ناگوترێت چۆتە لای شەخسی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وە هەروە ها هیچ بەڵگەیەكیش نییە كە بڵێت : هەرچی بچێتە سەر گۆڕی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئەوە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ داوای لێخۆشبوونی بۆ دەكات لە خوا، وە هیچ كام لە صەحابەكان وەك گۆڕپەرستان بە هەڵە لە ئایەتەكە حاڵی نە بوون كە گوایە چوونە لای گۆڕ یەعنی چونە لای پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ یا بەهۆی ئەوەوە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو شەخسە بكات !

وە هیچ كام لەوان نەچۆتە سەر گۆڕەكەی و داوای دوعا بۆكردنی لێ بكات. بە ڵكو داوای دوعا بۆكردنیان لە زیندووەكانیان دەكرد وەك لە حەدیسی استسقائدا دەركەوت.
(إذاً هناك  ثلاثة شروط في الآية لتحقيق الاستغفار؛
أولـها: الـمجيء وهذا يكون للحي فقط فمن قال جئت الميت مستغفرا فهذا عين الجهل فمن جاء القبر لا يقال إنه جاء إلى صاحب القبر حقيقة كما لو جاءه حيا لذلك بطل الشرط الأول.
ثم ان الشرط الثاني: في الآية (استغفروا الله) يتم باتفاق الأمة في أي زمان واي مكان دونما تحديد وخصوصية .
ثم الشرط الثالث: (واستغفر  لهم الرسول)، فنحن نطالبهم:
أ- بأن يأتوا بدليل واحد صحيح على أن رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يستغفر لمن يأتـي قبره ويطلب منه أن يستغفر له.
ب- وكذلك نطالبهم بدليل واحد صحيح من أن الصحابة فهموا هذا المعنى وهم أدرى بمراد الآحاديث والآيات منا.
ت- أو أن أحدا منهم وقف على القبر وقال يا رسو ل الله استغفر لي ....
وبذلك يبطل احتجاجهم بالآية على جواز التوسل بالذوات.

وە یەكێك لە موحامیەكانی شەخس پەرستان بۆ سەرخستنی ئەم شوبهەیە لە كتابەكەیدا دەڵێت:
(هەروەها پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێ:  ((حياتي خير لكم ... ومماتي خير لكم : تُعرض علي أعمالكم فما رأيت من خير حمدت الله وما رأيت من شر استغفرت الله لكم)).
واتە: ژیانی من بۆ ئێوە باشە، چونكە ئێوە گفتو گۆ لە گەڵ مندا دەكەن و گفتو گۆشتان لەگەڵدا دەكرێ، مردنیشم بۆ ئێوە باشە چونكە كردەوەكانی ئێوە دەهێنرێتە بەر چاوم: هەر كردەوەیەكتان ببینم لە باشەكانە من سوپاسی خوا دەكەم و هەر كردەوەیەكیشتان ببینم لە خراپەكانە، لە خوا دەپاڕێمەوە لێتان خۆش ببێ.
كەواتە : ئەم حەدیسە ڕاستە بەڵگەیە كە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردەوەمان دەزانێ و بۆمان لە خوا دەپاڕێتەوە تا لە خراپەكانمان خۆش ببێ، كەوابوو: (توسل) پاڕانەوە لە خوا بەخاتری پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دروستەو، ئاگاداریشەو لە خوای گەورەش دەپاڕێتەوە: كارەكانمان بۆ بكا.
كەواتە ئەم حەدیسە بەڵگەیە كە ناوەڕۆكی ئەم ئایەتە پیرۆزە تایبەت نییە بە كاتی ژیانی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەڵكو دوای وەفاتیشی دەگرێتەوە)(١) !!
لە وەڵامی ئەم شوبهەیەشدا دەڵێین:
١. ئەم حەدیسە لە چەند صەحابەیەكەوە گێڕدراوەتەوە بەم شێوەیە:

أ- حديث بكر بن عبدالله المزني (حديث مرسل)، [والمرسل من أقسام الحديث الضعيف عند المحدثين]
ب- حديث ابن مسعود (حديث شاذ).
ت- حديث أنس موضوع.

كەواتە حەدیسەكە لاوازەو صەحیح نییە بە هیچ شێوەیەك. بڕوانە: سلسلة الأحاديث الضعيفة (رقم: ٩٧٥).
٢. وە ئەگەر حەدیسەكەش ڕاست بوایە ئەوە هەر بەڵگە نەدەبوو لە سەر ئەم تێگەیشتنە هەڵەیەی گۆڕ پەرستان، چونكە لە حەدیسەكەدا نەهاتووە بڵێت خەڵكی داوا لە پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەكەن، ئەوكاتە ئەویش داوای لێخۆش بوونیان بۆ دەكات، بەڵكو هەر بە  ویستی خوای گەورە بێ داوای خەڵكی، داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەكات.
وە نە لە حەدیسەكەداو نە لە ئایەتەكەشدا نەهاتووە ئەو حوكمەی كە موحامی شەخس پەرستان باسی كردووە كە بریتییە لە : (ئاگاداریشەو لە خوای گەورەش دەپاڕێتەوە: كارەكانمان بۆ بكا)

لە کتێبی : خواپەرستى نەک شەخس پەرستى وەرگیراوە لە نوسینى : د.عبداللطیف أحمد


(١) (چەند گوڵێك لە گوڵزاری ئیسلام) (٧٤ )، وە بۆ زانین و شاهیدی دەیڵێم كە ئەم كتابە پڕە لە بوهتان و درۆو شوبهەو ڕیواتی لاوازو زمان درێژی بۆ سەر زانایانی ئیسلام 

سەردان: ٢,١٨٤ بەش: شوبهەکانى شەخس پەرستان