پیاوێك چه‌ند كچێكى هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و كچانه هه‌ندێك ئاڵتونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌مووى كۆبكه‌یته‌وه ئینجا ده‌گاته حه‌ددى زه‌كات، به‌ڵام ته‌نها به‌شى هیچ یه‌كێكیان ناگاته حه‌ددى زه‌كات ئایا واجبه كه من هه‌مووى كۆبكه‌مه‌وه و زه‌كاتى لێبده‌م یان نا؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاڵتونه‌ت داوه پێیان لایان بێت و هه‌ر موڵكى خۆته، ئه‌وه واجبه هه‌مووى كۆبكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر گه‌یشته حه‌ددى زه‌كات زه‌كاته‌كه‌ى لێبده‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاڵتونه‌ت داوه پێیان بۆ خۆیان ئه‌وه پێویست نیه كه ئاڵتونه‌كانیان كۆبكه‌یته‌وه، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان موڵكى تایبه‌تى خۆیه‌تى، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان ئاڵتونه‌كانیان گه‌یشته حه‌ددى زه‌كات ئینجا زه‌كاتى تیادایه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه زه‌كاتى تیادا نیه.
مُمَجوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (18/142).