پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كه‌سێك سێ كچى هه‌بێت و ئارام بگرێت له‌گه‌ڵیاندا و خواردن و خواردنه‌وه‌یان بدات و پۆشته‌یان بكات ده‌بێته پارێزه‌رێك بۆى له ئاگر. ئایا ئه‌و پارێزه‌ره هه‌ر بۆ باوكه یان بۆ دایكیشه له كاتێكدا من سوپاس بۆ خوا سێ كچم هه‌یه؟
فه‌رمووده‌كه گشتیه بۆ باوكان و دایكانه، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: هه‌ركه‌سێك دوو كچى هه‌بێت چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه ده‌بێته پارێزه‌رێك بۆى له ئاگر، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خوشكى هه‌بێت یان پورى هه‌بێت و یان هاوشێوه‌ى ئه‌مانه چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه ئومێد وایه كه به‌هه‌شتى بۆ هه‌بێت، چونكه هه‌ركات چاك بوو له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه شایه‌نی پاداشتێكى گه‌وره‌یه، ئه‌و پاداشته‌یش ده‌بێته پارێزه‌رێك بۆى له ئاگر به‌هۆى ئه‌و كرده‌وه چاكه‌وه، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به‌موسوڵمانه‌وه، چونكه موسوڵمان كارێكى كرد مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆكار بۆ ڕزگار بوونى له ئاگر.
وە بۆ ڕزگار بوون له ئاگر و چونه به‌هه‌شت هۆكارى زۆر هه‌یه پێویسته موسوڵمان ئاگاداریان بێت، موسوڵمان بوون گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ چونه به‌هه‌شت و ڕزگاربوون له ئاگر، نمونه‌ى ئه‌وه هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره كچى پێبه‌خشێت یان خوشك چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێته پارێزه‌رێك بۆى له ئاگر، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك سێ منداڵى مردبێت ده‌بێته پارێزه‌رێك بۆى له ئاگر فه‌رموویان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر دوو منداڵیش بێت، فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر دوو منداڵیش بێت، پرسیاریان لێنه‌كرد له باره‌ى یه‌ك منداڵه‌وه ئه‌گه‌ر بمرێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: (به‌نده‌ى باوه‌ڕدارم هیچ پاداشتێكى نیه كاتێك، كه من خۆشه‌ویسته‌كه‌ى لێ ده‌سه‌نمه‌وه ئه‌ویش ئارام ده‌گرێت له پێناوى ڕه‌زابوونى مندا ته‌نها به‌هه‌شت نه‌بێت). له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواى گه‌وره منداڵێكى لێ سه‌نده‌وه ئه‌و دایك و باوكه ئارامیان گرت و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خوا بوون ئه‌وه به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك خێزانى بمرێت یان مێردى یان كه‌سێكى نزیكى ئه‌گه‌ر ئارامیان گرت چاوه‌ڕوانى پاداشتى خواى گه‌وره‌یان كرد ئه‌وه به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه دوور بوبێت له تاوانى گه‌وره، داواى سه‌لامه‌تى ده‌كه‌م له خواى گه‌وره.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل وَمَقالات متنوعة لابن باز ، (4/375).