ئایا زه‌كات له ئاڵتونى ئافره‌تاندا هه‌یه، كاتێك ئه‌و ئافره‌ته بیكات به قه‌دى خۆیدا بۆ جوانى، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌یبو پاره‌ى زه‌كاته‌كه بدات ته‌نها به‌وه نه‌بێت هه‌ندێك له‌و ئاڵتونه بفرۆشێت چى بكات؟
وه‌ڵامى ڕاست له وته‌ى زانایاندا ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه بۆچونى ته‌واوه له‌لاى من، كه زه‌كات واجبه له ئاڵتونى ئافره‌تاندا كاتێك بگات به حه‌دى زه‌كات، كه گه‌یشته ئه‌و حه‌دده واجبه زه‌كاتى لێبدرێت، ئه‌گه‌ر ماڵى هه‌بوو ئه‌وه له ماڵه‌كه‌ى ده‌یدات، وه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى یان كه‌سێكى خۆى بۆى بدات هه‌ر دروسته، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌بێت به‌شێك له ئاڵتونه‌كه بفرۆشێت و زه‌كاته‌كه‌ى لێبدات(1).
(1) مُمَجوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين ~ (18/138).