45 مسقاڵ زێری عيارە 21 م هەیە بەخۆشمیەوە دەکەم،ئایە زەکاتی لێ دەکەوێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
45 مسقاڵ زێری عيارە 21 م هەیە بەخۆشمیەوە دەکەم،ئایە زەکاتی لێ دەکەوێ؟
پرسیار:

من (45مسقاڵ زێری عيار 21کم هەیە) بەخۆشمی وەدەخەم ئایە زەکاتی لێ دەکەوی یان نا؟ وە کەلێى دەکەوی چەندی لێ دەکەوێ؟ وەئایە دەکرێ بە پارە لێ ی دەربکەی ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو زێرەى كە ئافرەتان بە قەدى خۆیانى دەكەن، پێویستە لە سەریان ئەگەر گەشتە ڕێژەى دیارى كراو زەكاتى بدەن، چۆنێتى دەركردنى زەكاتەكەشى بەم شێوەیە دەبێت: نرخى كڕینى هەر مسقاڵێكى ئەو زێرە لەلاى زەڕەنگەر بە چەند وەرى دەگرن تاقى دەكەیتەوە (واتە: ئەو نرخەى كە لێتى دەكڕنەوە، نەك ئەوەى كە كاتى خۆى كڕیوتە)، پاشان لێكدانى دەكەى بە ژمارەى مسقاڵەكان، كۆى كشتى نرخى زێڕەكەت بۆ دەردەچێت بە پارە، پاشان لە هەموو چل بەشێك بەشێكى دەدرێت بە زەكات، واتە: ئەگەر بایى: (4) ملیۆن بوو ئەوا لە هەر ملیۆنێك (25) ى دەدرێت بە زەكات كە كۆى چوار ملیۆنەكە (100)هەزارى دەكەوێت... خواى پەروەردگار زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن بەڕێز مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

چۆن زەکات دەربکەین و پارە و ئاڵتون بگاتە چەند دەبێ زەکاتەکەى دەربکەین؟
زەكاتی زێڕ و پارە:
ئەگەر تۆ
(17) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (24) ت هەبێ
یان (19.5) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (21) ت هەبێ
یان (22.5) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (18) ت هەبێ ، وە ساڵى بەسەردا ڕۆشتبێ بەم شێوەیە زەکاتەی دەدەى :
بۆ دەركردنی زەكاتەكە پرسیار لەزێرنگەر دەکەى و بڕى مسقاڵەکان و عیارەکەى پێ دەڵێى پاشان ئەویش چەندی پێ وتى ئەوا پارەكە گشتی دابەشی ٤٠ بكە رێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت .
واتە بۆ نمونە ئەگەر وتى ئاڵتونەکانى تۆ بایی چوار ملیۆنە ئەو كاتە 100 هەزار زەكاتی دەدەی واتە لە هەر یەک ملیۆن 25 هەزار دەدەى بە زەکات
وە ئەگەر کەسێک لە ماڵدا پارەی (19.5) نۆزە مسقاڵ و نیو ئاڵتونى هەبێ ئەبێ زەكاتی بدات لە ملیۆنێك 25 هەزار.

بەڵگەی واجبێتی زەكات دانی خشڵی ئافرەتان ئەگەر چی بۆ خۆ ڕازاندنەوەی خۆشیان بێت بریتى یە لەم دوو فەرموودەیە:

عن أم سلمة (رضي الله عنها) قالت: (كنت ألبسُ أوضاحاً من ذهب، فقلت: يا رسول الله أكنـز هو ؟ فقال: ما بلغ أنْ تُؤدى زكاته فزُكِيَ فليس بكنـز) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (559).
واتە: هەندێك (خڕخاڵ یان پاوەن) لە زێڕ لە بەر دەكرد، وتم: ئەی پێغەمبەری خوا () ئایا ئەمە هەڵگیراوە ؟ فەرمووی: ئەوەی بگاتە ئەندازەی زەكات دان و زەكاتەكەی درا ئەوە هەڵگیراو نى یە.
وعن عائشة (رضي الله عنها) قالت: (دخل عليَّ رسول الله فرأى في يدي فتخات من وَڕق، فقال: ما هذا يا عائشة ؟ فقلت: صنعتهن أتزين لك يا رسول الله، قال: أتؤدين زكاتَهُنَّ ؟ قلت: لا أو ما شاء الله، قال: هو حسبكِ من النار) صحيح أبي داود رقم: (1384).
واتە: پێغەمبەری خوا () هاتە ژوورەوە بۆ لام و بینی چەند كلكەوانەیەكی زیو لە دەستم دایە، ئەنجا فەرمووی: ئەمە چى یە ئەی عائیشە ؟ وتم: دروستم كردووە بۆ ئەوەی خۆمی پێ برازینمەوە بۆ تۆ ئەی پێغەمبەری خوا ()، فەرمووی: ئایا زەكاتەكەی دەدەیت ؟ وتم: نەخێر مەگەر حوا ویستی لێبێت، فەرمووی: ئەگە ر زەكاتەكەی نەدەیت بەسە بۆ ئەوەی بتباتە ئاگرەوە.

سەردان: ٦,٠٦٩ بەش: زەکاتى زێڕ و زیو