چۆن زەکات دەربکەین و پارە و ئاڵتون بگاتە چەند دەبێ زەکاتەکەى دەربکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن زەکات دەربکەین و پارە و ئاڵتون بگاتە چەند دەبێ زەکاتەکەى دەربکەین؟

زەكاتی زێڕ و پارە:
ئەگەر تۆ
(17) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (24) ت هەبێ
یان (19.5) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (21) ت هەبێ
یان (22.5) مسقاڵ ئاڵتونى عیار (18) ت هەبێ ، وە ساڵى بەسەردا ڕۆشتبێ بەم شێوەیە زەکاتەی دەدەى : 
بۆ دەركردنی زەكاتەكە پرسیار لەزێرنگەر دەکەى و بڕى مسقاڵەکان و عیارەکەى پێ دەڵێى پاشان ئەویش چەندی پێ وتى ئەوا پارەكە گشتی دابەشی ٤٠ بكە رێژەی دەركردنی زەكاتەكەت بۆ دەردەكەوێت .
واتە بۆ نمونە ئەگەر وتى ئاڵتونەکانى تۆ بایی دە ملیۆنە ملیۆنە ئەو كاتە 250 هەزار زەكاتی دەدەی واتە لە هەر یەک ملیۆن 25 هەزار دەدەى بە زەکات
وە ئەگەر کەسێک لە ماڵدا پارەی (19.5) نۆزە مسقاڵ و نیو ئاڵتونى هەبێ ئەبێ زەكاتی بدات لە ملیۆنێك 25 هەزار.

ئا / ستافى وەڵامەکان ، پێداچونەوەى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ١٣,٥٢٦ بەش: زەکاتى زێڕ و زیو