ئایا وەسیلە و هۆكار بەكارهێنان دژى تەوەكول وپشت بەخوابەستنە؟ چونكە هەندێك خەڵك لەكاتى شەڕى كەنداودا هۆكاریان بەكارهێنا و هەندێكیشیان وازیان لێ هێنا و دەیووت: من پشت بەخوا دەبەستم.
پێغەمبەر محمد ﷺ هۆكارە شەرعی وقەدەریەكانى بەكاردەهێنا، بۆنمونە: لەكاتى چوونە سەر جێگاى خەوتن بۆ خەو هەردوو سورەتى (الفلق والناس)ى دەخوێند، و لەشەڕیشدا قەڵغانى بەكاردەهێنا و لەساتەوەختى شەڕى ئەحزابیشدا خەندەقێكى هەڵكەند بۆ پارێزگارى كردن لە مەدینە، وە خواى گەورە شتى واى فەراهەم كردووە كەمرۆڤ بەهۆیەوە بتوانێت لە زیان و ئازارى شەڕ و كاتى جەنگدا خۆى پێ بپارێزێت كە شایستەى شوكر وستایشە بەڕاستی.
ئەوەى واجبە لەسەر كەسی باوەڕدار ئەوەیە كە دڵى پەیوەست بكات بە خواوە و ڕاستگۆیانە پشتی پێ ببەستێت لە بەدەست هێنانى سوود وقازانج و دوورخستنەوەى زیان وناخۆشی چونكە هەر تەنها خواى گەورە تەواوى موڵكى ئاسمانەكان و زەوى بەدەستە و هەموو كاروبارێكیش هەربۆ لاى ئەو دەگەڕێتەوە، وەكو دەفەرموێت: (وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الأَمْرُ كُلُّهُ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (هود:123)
واتە: خواى پەروەردگارى پاك وبێگەرد و پایەبەرز زانایە بەهەموو ئەو شتانەى كە لە ئاسمانەكان و زەویدا شاراوەن ، وە سەرنجامى هەموو كاروبارەكان لەڕۆژى دواییدا بۆ لاى ئەو دەگەڕێتەوە ، بۆیە ئەى پەیامبەری خوا ﷺ ئەو خوایە بپەرستە و كاروبارت ڕادەستى ئەو بكە ، وە بێگومان پەروەردگارى تۆ بێ ئاگا نیە لەو كردەوە چاك وخراپەى كە ئەنجامى دەدەن ، وە لە داهاتووشدا ـ هەریەكەو بەكردەوەى خۆی ـ پاداشتیان دەداتەوە .
وە موسا بەگەلەكەى ووت: (وَقَالَ مُوسَى يَا قَوْمِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُسْلِمِينَ (84) فَقَالُوا عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (85) وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ) (يونس الآيات 83،86)
واتە: وە موسا فەرمووی : ئەی گەلەكەم ئەگەر ئێوە باوەڕ بەخواى ـ شكۆدار وپایەبەرز ـ بهێنن و بەڕاستى بزانن ، و گوێڕایەڵى بەرنامەكەی ببن ، ئەوا متمانەتان پێی هەبێت ، و ملكەچی فەرمانەكانی بن ، و تەنها پشت بەو ببەستن ئەگەر ئێوە ملكەچی ئەون بە گوێڕایەڵیكردنی ؟! گەلەكەی موسى پێیان ووت : ئێمە تەنها پشت ئەستوورین بە خواى پەروەردگار كە هیچ هاوەڵێكى نیە، و كاری خۆمان داوە بەدەستی ئەوەوە ، دەسا ئەى پەروەردگار ئەوانمان بەسەردا سەرمەخە ، و ئەوەش ببێتە تاقیكردنەوە و فیتنە بۆ هەڵگەرانەوەمان لە ئاین ، یان بێ باوەڕان بەو سەركەوتنە بێباوەڕان تووشى فیتنە و خەڵەفاوى بن ، و بڵێن : ئەگەر ئەوان ڕاستیان بكردایە و لەسەر هەق بوونایە ئەوا نەدەدۆڕان. وە بەڕەحم و میهرەبانی خۆت لە گەلی بێ باوەڕی ـ فیرعەون و دار و دەستەكەى ـ رزگار بكە ، چونكە لە ئەنجامدانی كارى قورسدا بەكاریان دەهێنان .
هەروەها دەفەرموێت: ( وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ) (ابراهيم:11) واتە: با باوەڕدارانیش لە هەموو كاروبارەكانیاندا تەنها پشت بە خوای پەروەردگار ببەستن.
هەروەها دەفەرموێت: ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً).(الطلاق: الآية3) واتە: وە ئەوەشى تەنها پشت بە خواى پەروەردگار ببەستێت ئەوە خواى بەسە لەهەموو كاروبارەكانیدا . خواى پەروەردگار فەرمانى خۆى بەجآ دەگەیەنێت ، و هیچ شتێكى لەدەست دەرناچێت ، و بەرامبەر هیچ كارێك بێ توانا نیە ، خواى گەورەش بۆ هەموو شتێك كاتێكى دیارى كردووە كە كۆتایی دێت ، و ئەندازەیەكى بۆ دیارى كردووە كە لێى تێپەڕناكات . بۆیە ئەركى سەرشانى ئیماندار ئەوەیە كە پشت بەخواى پەروەردگارى خۆى ببەستێت كە خاوەنى ئاسمانەكان و زەویە و گومانى باشی پێى هەبێت.
بەڵام لەهەمان كاتیشدا هۆكارە شەرعى و قەدەریە هەست پێكراوەكان بەكاردەهێنێت ئەوانەى كە خواى گەورە فەرمانى پێكردوون، چونكە بەكارهێنانى هۆكارەكانى بەدەستهێنانى خێر و ڕێگر لەخراپە لە باوەڕبوونە بەخواى گەورە و حیكمەتى ئەو، ئەمەش پێچەوانە و دژى پشت بەخوا بەستن نیە، ئا ئەوە گەورە وسەردارى پشت بەستوانە بەخوا.
پێغەمبەر محمد ﷺ هۆكارە شەرعی وقەدەریەكانى بەكاردەهێنا، بۆنمونە: لەكاتى چوونە سەر جێگاى خەوتن بۆ خەو هەردوو سورەتى (الفلق والناس)ى دەخوێند، و لەشەڕیشدا قەڵغانى بەكاردەهێنا و لەساتەوەختى شەڕى ئەحزابیشدا خەندەقێكى هەڵكەند بۆ پارێزگارى كردن لە مەدینە، وە خواى گەورە شتى واى فەراهەم كردووە كەمرۆڤ بەهۆیەوە بتوانێت لە زیان و ئازارى شەڕ و كاتى جەنگدا خۆى پێ بپارێزێت كە شایستەى شوكر وستایشە بەڕاستی.
بۆ نمونە دەربارەى پێغەمبەر داود دەفەرموێت: (وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَكُمْ لِتُحْصِنَكُمْ مِنْ بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنْتُمْ شَاكِرُونَ) (الأنبياء:80) واتە: وە خواى گەورە داودى تایبەتكرد بەوەى كە فێرى دروستكردنى قەڵغانى كرد ، لەشێوەى ئەڵقەى هاوشێوەى بەیەكداچوو ، كە جوڵەى لەشى تێدا ئاسان بێت ، بۆ ئەوەى جەنگاوەر بپارێزێت لەوەى شیر و ڕم بەر لەشى بكەوێت ، دەسا ئایا ئێوە سوپاسگوزارى نیعمەتەكانى خواى پەروەردگارن بەسەرتانەوە كە لەسەر دەستى داود بۆتانى فەراهەم هێنابوو ؟ وە لەهەمان كاتیشدا خواى گەورە فەرمانى بەداود كردبوو كەبە جوانى و وردى دروستى بكات بەشێوەیەك كە بتەو و توند وتۆڵ و بێ كەموكورتى بێت چونكە ئەوە گونجاوترە بۆ خۆپاراستن.
لەسەر بنەماى ئەوەى كەباسی كرا ئەو شارو وڵاتانەى كە نزیكن لە شوێنى شەڕ و جەنگەوە وترسی ئەوەش هەیە كە كاریگەری خراپ ونەرێنیان بەربكەوێت بەهۆى جەنگەوە هیچی تێدا نیە وگوناهبار نابن ئەگەر دەمامكى ڕێگر لەچوونە ژورەوەى غازى ژەهراوى بەكاربهێنن، و هەرچیش پێویست بێت بۆ رێگرى كردن لە چوونە ژورەوەى غازى ژەهراوى بۆ ناوماڵەكانیان، چونكە ئەمانە بریتین لە بەكارهێنانى هۆكارەكانى خۆپارێزى لە خراپە وشەڕ
وە هەروەها هیچی تێدا نیە ئەگەر خواردن و هەرچى پێویست بێت بۆ خۆیان هەڵى بگرن كەترسی ئەوەیان هەبێت كاتێك پێویستیان پێیان دەكەوێت دەست نەكەوێت، جا هەتا ترسەكە زیاتر بێت ئەوا وریایی وخۆپارێزى بەهێزتر دەبێت. بەڵام دەبێت پشت بەستنى تەواوەتیان بەخوا بێت و ئەم هۆكارانە بەكاربهێنن بەگوێرەى شەرع و لەسەر ئەو بنەمایەى كە خواى گەورە رێگەى داوە بەكاریان بهێنین وسوودیان لێ وەربگرین، نەوەك وابیربكەینەوە كە خودى ئەو شتانە دەمانپارێزن و خراپەمان لێ دووردەخەنەوەو سوود وقازانجیان بۆمان هەیە، وە شوكر وسوپاسی خوایش بكەن كە ئەو هۆكارانەى بۆ بەكارهێناون و رێگەیشی داوە بەكاری بهێنن.
وە داواكارم لە خواى گەورە كە هەموومان بپارێزیت لە هۆكارەكانى فیتنە وتیاچوون، و هەروەها هێزى ئیمان و تەوەكول بۆ خۆمان و براكانمان بەدى بهێنێت و وامان لێ بكات هۆكارە شەرعیەكان بەشێوەیەك بەكاربهێنین كە ئەو لێمان رازى بێت. إنه جواد كريم .
وصلى الله وسلم على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –