خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت من ئێوه‌م له خۆڵ دروست كردووه پاشان ڕوحم به‌به‌ردا كردن پرسیاره‌كه‌ى من ئایا ئه‌و ڕوحه‌ى به‌به‌ریا كردین له ڕوحى خۆى بوو یان دروستى كرد پاشان كردى به‌به‌رماندا؟
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
ئینسان له ئه‌سڵدا له گڵ دروست كراوه و ڕوحى به‌به‌ردا كراوه ئه‌و ڕوحه‌ش مه‌خلوقه وه‌كاتێ ده‌گوترێ ڕوحێكه له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه به مانایى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره دروستى كردووه ئه‌گینا مه‌سه‌له‌ى ڕوح بۆ خواى گه‌وره ناتوانین بۆ خواى گه‌وره دایبنێین نه به (ئه‌رێ) نه به (نه‌رێ) چونكه قورئان و سوننه‌ت بۆ خواى گه‌وره باسیان نه‌كردووه ئێمه ناتوانین شتێك ئه‌رى یان نه‌رێ بكه‌ین بۆ خواى گه‌وره .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه