ئایا بەکارهێنانی وشەی (عشق) بۆ خوای پەروەدگار دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بەکارهێنانی وشەی (عشق) بۆ خوای پەروەدگار دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەکارهێنانی وشەی (عشق) بۆ خوای پەروەدگار دروست نیە چونکە :
يەکەم : پێشەوا ابن الجوزي - بەڕەحمەت بیت - دەفەرمووێت: العشق عند أهل اللغة لايكون إلا لما ينكح. (١)
واتە: وشەی ( عشق ) لەلای زانایانی شارەزا بە زمانی عەرەبی بەکار نایەت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە مارە دەکرێت.
دووەم : پێشەوا ابن أبی العز - بەڕەحمەت بیت - دەفەرمووێت: أن العشقَ محبةٌ مع شهوةٍ. (٢)
واتە: حەقیقەتی عشق بریتیە لە : خۆشەویستیەک کە ئارەزوو و شەهوەتی لەگەڵ بێت.
سێیەم : قال أبو بلال العسکری رحمه الله فی الفرق بین العشق والمحبة: وهي شهوة الرجل للنيل ممَّن يعشقه، ولا تسمى شهوته لشرب الخمر، وأكل الطِّيب عشقًا. (٣)
واتە: عشق بریتیە لە ئەو ئارەزووەی کەسێک هەیە بۆ دەست خشتنی ئەوەی کە دەیەوێت لەو کەسەی کە عاشقی بووە ! ، وە ئارەزوو بۆ خواردنەوەی مەشروب و وە خواردنی شتی خۆش و بەسود ناوترێت عشق .
چوارەم : پێشەوا عزي كوري عبدالسلام - بەڕەحمەت بیت - دەفەرمووێت: (لا يجوز أن يُنسب إلى الله تعالى أنه يعشق ويُعشق).(٤)
واتا : دروست نيە کە ئەوە بدریتە پاڵ پەروەردگار کە (عشقی هەیە یان عشقمان بۆی هەیە) .
پێنجەم : وقال اللجنة الدائمة فی جواب سؤال وجه لهم : في التسمية بعاشق الله سوء أدب. (٥)
واتە: ناونان بە (عاشق الله) کەم ئەدەبی تیایە .
شەشەم : پێشەوا صالح الفوزان –خوا بیپارێزێت- دەفەرمووێت : (فلا يقال: عاشق الله وإن كان العشق من درجات المحبة، لكن العشق لا يناسب إطلاقه على الله سبحانه وتعالى ) . (٦)
واتا : ناوترێت : (عاشق الله) هەرچەندە (عشق) یەکێکە لە پلەکانی خۆشەویستی بەڵام (عشق) بەکارهێنانی بۆ خوای پەروەردگار گونجاو نیە .
حەوتەم : الشیخ عبدالرحمن بن ناصر البراک - خوا بیپارێزێت - : (وأما لفظ العشق فلم يرد في القرآن ولا في الحديث، وإنما يطلقه الجهلة بالله من الفلاسفة والصوفية ، فإن من عبارات الفلاسفة عن الله: (عشق وعاشق ومعشوق ومن عبارات الصوفية أن يقول أحدهم: (إنه عاشق لله)، وهذا لفظ مبتدع لا يجوز التعبير به عن محبة الله، أولاً: أنه لم يرد في شيء من النصوص، والثاني: أنه يدل على الحب المفرط الذي دافعه الشهوة)(٧)
واتا : بەڵام وشەی (العشق) لە قورئان و فەرموودەدا نەهاتووە ، بەڵام کەسانی نەزان بە خوای پەروەردگار بەکاری دێنن لە فەلاسفە و صوفیەکان ،
لەئەو دەستەواژانەی کە فەلاسفە بەکاری دێین دەربارەی پەروەردگار : (عشق وعاشق ومعشوق) ، وە لە دەستەواژەی صۆفیەکان ئەوەیە کە دەڵین : (من عاشقی پەروەردگارم) وە ئەمە وشەیەکی داهێنراوە ، دروست نیە بەکاربهێنرێت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خوای پەروەردگار ، چونکە : 
یەکەم : ئەم دەستەواژیە لە هیچ یەکێک لە دەقەکاندا نەهاتووە .
دووەم : بۆ ئەوە بەکاردێت کە خۆشەویستیەکی زیادەڕەو هەبێت کە پاڵنەری ئەم خۆشەویستیە بریتیە لە شەهوەت .
================
(١) [تلبيس ابليس ص153]
(٢) شرحُ الطحاوية (1/166)]
(٣)[الفروق اللغویة (1/121)]
(٤) فتاوى العز بن عبد السلام (رقم:192).
(٥)السؤال الأول من الفتوى رقم ( 4679 )
(٦) فوائد درس شرح العقيدة الطحاوية، مغرب الإثنين -02-07-1439هـ.
(٧) فتوى الشيخ عبد الرحمن بن ناصر البراك حفظه الله بتاريخ 19/10/1424هـ

 ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٨٠٨ بەش: بیروباوه‌ڕ