گواستنه‌وه‌ی قه‌رز : بریتییه له (نَـقْلُ الدَّيْنِ مِنْ ذِمَّـةٍ إِلَـى ذِمَّـةٍ) گواستنه‌وه‌ی قه‌رز له گه‌ردنی كه‌سێكه‌وه بۆ سه‌ر گه‌ردنی كه‌سێكی تر . فتح الباري : (4 / 585)
ئه‌گه‌ر قه‌رزت به لای كه‌سێكه‌وه هه‌بوو .. ئه‌ویش قه‌رزی به لای كه‌سێكی تره‌وه هه‌بوو .. وه له كاتی داوا كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌تدا ووتی بڕۆ قه‌رزه‌كه‌ت له لای (فڵانه كه‌س) وه‌ربگره‌وه چونكه منیش قه‌رزم له لایه‌تی : ئه‌وا ئه‌گه‌ر ئه‌و (فڵانه كه‌س)ـه به توانا و ده‌ست ڕۆیشتوو بوو .. وه قه‌رز كوێر و پاره خۆر نه‌بوو ده‌بێت بڕۆیت داوای قه‌رزه‌كه‌ت له‌و (فڵانه كه‌س)ـه بكه‌یته‌وه و قه‌رزه‌كه‌ت ده‌گوازرێته‌وه بۆ لای ئه‌و .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ : ((مَطْلُ الْغَنِيِّ ظُلْمٌ ، فَإِذَا أُتْبِعَ أَحَدُكُمْ عَلَى مَلِيٍّ فَلْيَتْبَعْ)) صحيح البخاري رقم : (2287) وصحيح مسلم رقم : (1564) .
واته : دوا خستنی بردنه‌وه‌ی قه‌رز له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه ده‌ستی بچێت و بتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه سته‌م و زوڵـمه ، وه ئه‌گه‌ر قه‌رزی یه‌كێك له ئێوه گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر كه‌سێكی به توانا و ده‌ست ڕۆیشتوو ئه‌وا با قه‌رزه‌كه‌ی بگوێزێته‌وه .
بۆ زانیارى زیاتر کتێبی : (حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكى ئایەتە پیرۆزەكانى قورئان و فەرموودە صەحیحەكان دا ) لە نوسینى (مامۆستا محمد عبدالرحمن) بخوێنەوە