بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
ئامۆژگاریمان بۆ خوشكانە ئەوەیە کە :
بە هیچ شێوەیەک نهێنی خۆت بە تایبەت نهێنیەك كە پەیوەستە بە ئابڕو و شەرەف و ناموسەوە، لای مێردەكەتيش مەیگێڕەوە، با پیاوەكەت زۆر چاكیش بێت ...
گەر هەڵەیەكت كردوە لە ڕابردودا باسى مەکە ، و لە بری باسکردنى ، تەوبە و ئیستیغفار و داوای لێخۆشبون بكە و تاعەتی خوا بكە -سبحانه وتعالی- ...
ماوەیەك پێش ئێستا ئافرەتێك تەلەفۆنی بۆ كردم، دەیوت:
بە دوو گیانیەوە تەڵاق دراوم! لەبەرئەوەی بە پیاوەكەی وتبو: لە تەمەنی ئەوەندە ساڵی، فڵان كەس، فڵان كاری لەگەڵ كردوم...
گەنجێكی تر تەلەفۆنی بۆ كردم و پر قوڕگی لە گریان بو، دەیوت:
شەش مانگە خێزانەكەم گواستۆتەوە، ئەڵێ: كاتی خۆی فڵان كوڕ ئاوهای لەگەڵ كردوم !! ئێستا چی لێبكەم!؟
لە هەموی ناخۆشتر! گەنجێك لە بەردەم مزگەوتەكەم یەخەی پێگرتم و زۆر پەشۆكاو بو، دەیوت: ژنەكەم پێی وتوم: لەو ماوەیەی كە تۆراوه، ڕۆیشتم بۆلای ساحیرێك هەواڵت بزانم، بەڵام دواجار زینای لەگەڵ كردم!
ئەمانە ودەیان نمونەی تری دڵتەزێنی هاوشێوەی، ئەبێت ببن بە پەند بۆ پەند وەرگران وژیرەكان..
بۆیە:
تكایە نهێنی خۆتان مەدركێنن بۆ هیچ کەسێ و لە نێوان خۆتان و خواى گەورە تەوبە بکەن.
پێشینان فەرمویانە: قسە كەوتە زار، دەكەوێتە شار.
چونکە گەر باسى بکەى ڕەنگە مێردەکەت تەحەمولى ئەو باسە نەکات و تەڵاقت بدات و نهێنیەكەشت ئاشكرا بكات! هەم ژیانت تێك دەچێت و هەم نهێنیەكەشت بڵاودەبێتەوە.
چونکە تۆیەك تەحەمولی نهێنیەكانی خۆتت پێنەكرێت! ئەی بەرامبەرەكەت چۆن تەحەمولی نهێنی تۆ دەكات؟!
ئهگهر كهسێك سنگی تهسك بێت له ئاست نهێنیهكانی خۆی و تهحهمولی ههڵگرتنی نهكات، ئهوا بێگومان سنگی ئهو كهسهی نهێنیهكهی لا باسدهكەیت تهسكتر و بێ تهحهمولتره.
ئهگهر تۆ سیقهت به كهسێك ههیه و لای باسی دهكهیت، بێگومان به ئهویش كهسێكی ههیه متمانهی پێ ههبێت و لای باسی بكات.
ئیمامی شافیعی -رحمه الله تعالی- ئهفهرموێ:
إذا المرء أفشى سره بلسانه * ولام عليه غيره فهو أحمق
إذا ضاق صدر المرء عن سر نفسه * فصدر الذي يستودع السر أضيق
كە نهێنیەكیشت هەبو، ویستت بیدركێنی وهەر سور بوی لەسەری، تەلەفۆن بۆ مامۆستایەكى بەڕێز بكە کە جێگاى سیقە و متمانە بێ تا هەندێك ئامۆژگاریت بكات ، و لە سەرەنجامی ئەو كارە ئاگادارت بكاتەوە .
بەوەش هەم نهێنیەكەت دركاند كە لەڕوی دەرونیەوە هێور دەبیتەوە ، هەم لەسەرەنجامی ئەو نهێنی ئاشكراكردنەش دەترسێنرێیت .
والحمد لله رب العالمين
مامۆستا علی خان