ئایا ده‌نگى ئافره‌تان حه‌رامه و عه‌وره‌ته به شێوازێك، كه نه‌توانێت قسه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دوكاندا بكات له بازاڕدا بۆ كڕینى شتومه‌ك و دورینى جل و به‌رگ، به‌بێ ده‌نگ ناسك كردنه‌وه؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ده‌نگى ئافره‌ت حه‌رام و عه‌وره‌ت نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ده‌نگى خۆى لار و ناسك كرده‌وه به‌شێوازێك، كه ببێته فیتنه ئه‌وه خراپه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا] [الأحزاب: ٣٢]. واته: به شێوازێك ده‌نگتان ناسك مه‌كه‌نه‌وه، كه پیاوه دڵ نه‌خۆشه‌كان ته‌ماحتان لێبكه‌ن به‌ڵكو فه‌رمووى: به شێوازێكى ناسك قسه مه‌كه‌ن له گه‌ڵیاندا، له‌به‌ر ئه‌مه قسه‌كردنى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاودا ئه‌گه‌ر فیتنه‌ى لێ دروست نه‌بێت هیچى تیادانیه، ئافره‌ت ده‌هات بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - قسه‌ى ده‌كرد خه‌ڵكى گوێیان له قسه‌كه‌ى ده‌گرت وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك به گوێگرتن له ئافره‌تێك له‌زه‌تى ده‌رونى یان جنسى لێبكات دروست نیه بۆى گوێى لێ بگرێت.
فَتَاوى مَنَار الإِسلام (3/ 835 – 836).