من نوێژ دەكەم و ڕۆژوو دەگرم و بەس لەچكم حەز لێ نى یە جلەكانم ئیسلام حەزى لێ نى یە حوكمم چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من نوێژ دەكەم و ڕۆژوو دەگرم و بەس لەچكم حەز لێ نى یە جلەكانم ئیسلام حەزى لێ نى یە حوكمم چیە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

موسڵمان بە ووتنى شایتومان موسڵمان دەبێ و دەچێتە ناو بازنەى ئیسلام و ئیمانەوە شایەتومانیش بریتى یە لە شایەتى دان كە هیچ خوایەك شایستەى پەرستن نییە تەنها الله نەبێت وە شایەتى ئەدەیت پیغەمبەرى خوا (محمد) ﷺ بەندەو پێغەمبەرى خوایە، جا ئەم شایەتومانە چەندین مەرجى هەیە یەكێك لەو مەرجانەى شایەتومان بریتى یە لە خۆشەویستى و ئەو ووشەیە و ئەوەشى داواى دەكات شایەتومان داواى نوێژ و ڕۆژوو و چەندین كارى تر كە لە موسڵمان داوا دەكرێت یەكێك لەو شتانەش لەچكە و جلوبەرگى ئابڕو و پاراستنى تۆیە لە دەستى چەپەڵ و چاوى تاوانبارەكان ئەمەش بە سوود دەگەڕێتەوە بۆ تۆ چونكە ئەگەر گوڵێك یان میوەیەك چەند دەستێك ئەم دیو ئەو دیوى بكەن لەناوى دەبەن و بێ كەڵكى دەكەن تۆش واى پێویستە بە پاكى و بەتوندى بمێنیتەوە ئەوەش بزانە كەس قەدرت نازانێت تەنها كات بەسەر بردنە چاوپیسان و دەستدرێژى كاران دەیكەن.
جا شایەتومان و موسڵمان بوونوا دەخوازێ لەكەسى موسڵمان كە ئەوەى خوا و پێغەمبەرى خوا خۆشیان دەوێت ئەمیش خۆشى بوێت ئەوەش بزانە یەكێك لەو شتانەى موسڵمانێتى و شایەتومان هەڵدەوەشێنێتەوە بریتى یە لە ڕق بوون لە شتێك لەوەى پێغەمبەرى خوا ﷺ بۆى هێناوین جا پێویستە دەستبەجێ بڵێیت (سمعنا و اطعنا) وە لەچك بكەیت خواى گەورە یارمەتى هەموو لایەكمان بدات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٦٦٨ بەش: ئافرەتان
▴