دانانى ددانى ئاڵتون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دانانى ددانى ئاڵتون
پرسیار:

ئایا حوكمى دانانى ددانى ئاڵتون چى یه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 دانانى داڵتون دروست نیه‌ بۆ پیاوان ته‌نها بۆ زه‌روره‌ت ناچارى نه‌بێت، چونكه‌ ئاڵتون و خۆڕازاندنه‌وه‌ پێى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ پیاو، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان ئه‌گه‌ر عاده‌تى ئافره‌تان وابوو، كه‌ خۆیان ده‌ڕازانده‌وه‌ به‌ ددانى ئاڵتون، ئه‌وه‌ دروسته‌ بۆ ئافره‌تان كه‌ ددانى ئاڵتون پڕبکەنه‌وه‌ كاتێك عاده‌تى خه‌ڵك وابوو، كه‌ ده‌یكرد بۆ جوانى و پڕكردنه‌وه‌ به‌بێ ئیسراف، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - سەبارەت بە ئاڵتون و حەریر فه‌رموویەتى « إِنَّ هَذَيْنِ حَرَامٌ عَلَى ذُكُورِ أُمَّتِى حِلٌّ لإِنَاثِهِمْ » حديث صَحيح: رَواهُ ابن ماجه، رَقَم: (3726)، صَحيح وَضعيف ابن ماجه، رَقَم: (3595)، صَحيح الجامع الصغير وزيادته، رَقَم: (4038).

. واته‌: (ئەم دوانە واتە -ئاڵتون و حەریر- حەرامە لەسەر پیاوانى ئوممەتەکەم ، وە حه‌ڵاڵە بۆ ئافره‌تانى ئوممه‌ته‌كه‌م).

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك یان پیاوێك مرد دانى ئاڵتونى پێوه‌ بوو ئه‌وه‌ لێى ده‌كرێته‌وه‌، ئیللا كاتێك نه‌بێت كه‌ ترس ببێت به‌ ئه‌تككردن وه‌كو ئه‌وه‌ى پوكى ددانه‌كانى تێكبچێت ئه‌و كاته‌ وازى لێ ده‌هێنرێت، چونكه‌ ئاڵتون به‌ ماڵ حیساب ده‌كرێت، ماڵیش میراتگر ده‌یبات دواى مردن، مانه‌وه‌ى ئاڵتونه‌كه‌ به‌ مردووه‌كه‌وه‌ و شاردنه‌وه‌ى له‌ ناوگۆڕدا به‌ فیڕۆدانى ماڵه.

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله ( 4/101).

سەردان: ٢,١٠١ بەش: هەمەجۆر