سوپاس بۆ خوا من کەسێکی پابەندم بەو شتانەی کەخودا فەرزی کردوون لەسەرم داوا لەخودا دەکەم لێم وەرگرێت ، بەڵام لەم دواییانەدا وا خەریکە توشی وەسواس دەبن بەوەی ئەو کارەی کەئەنجامی دەدەم ڕیای تێدایە وخودا لێم قەبوڵ ناکات هەندێ جار لەترسی ڕیا هەندێ کاری چاک ناکەم ؟
بێگومان هەروەک چۆن شەیتان دێتە لای مرۆڤ وهەوڵی ئەوەی لەگەڵ دەدات توشی ڕیای بکات بەهەمان شێوە لەبەرانبەردا توشی وەسواسی دەکات وپێی دەڵێت فڵانە کردەوە ڕیایە وئەو کارە مەکە !
دەکرێت لەو حاڵەتانە مرۆڤ خۆی بەدوور بگرێت بەپەنا بردنە بەر خودا لەشەیتانی نەفرین لێ کراو ، وبەردەوام بوون لەسەر کارە خێرەکە ، وگوێ بەو وەسواسانە نەدات کەساردی دەکەنەوە لەئەنجامدانی کاری چاکە ، وە ئەو گەر پشتی کرد لەوە وپەنای گرت بەخودا لەشەیتان ئەوا ئەو وەسواسەی لەسەر لادەچێت بەویستی خودا .
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان هەروەک چۆن شەیتان دێتە لای مرۆڤ وهەوڵی ئەوەی لەگەڵ دەدات توشی ڕیای بکات بەهەمان شێوە لەبەرانبەردا توشی وەسواسی دەکات وپێی دەڵێت فڵانە کردەوە ڕیایە وئەو کارە مەکە !
وە بۆ ڕزگار بوون لەو دوو حاڵەتە پێویستە لەسەری نیەتی چاک بکات و لەکارەکانی دا تەنها مەبەستی خودا بێت ، دواتر هیچ گوێ بەوە نەدات کەشەیتان لای دروستی دەکات .
( ابن مفلح الحنبلي) بابەتێکی هێناوە بەناونیشانی " لا ينبغي ترك العمل المشروع خوف الرياء " - :
واتە: نابێت واز لەکاری چاکە بهێندرێت لەترسی ڕیا ، و دەڵێت: یەکێک لەو شتانەی کەمرۆڤ تێی دەکەوێت کاتێ دەیەوێت کارێکی چاکە ئەنجام بدات شتێکی لا دروست دەبێت ئەو کارە نەکات لەترسی ئەوەی نەوەک ڕیا بێت.
جا ئەوەی پێویستە لێرەدا ئەوەیە نابێت گوێ بەوە بدات ، و ئەوەی لەسەر مرۆڤە ئەوەیە ئەو کارانە بکات کەخودا فەرزی کردووە لەسەری وپێی باشە ، وپشت ببەستێت بەخودا لەکردنی کارەکاندا بەشێوەیەکی شەرعی .
وە ئیمامی نەوەوی رحمه الله دەڵێت:
باش نییە واز لەزیکر کردن بەزمان لەگەڵ دڵدا بهێندرێت لەترسی ئەوەی نەک گومانی ڕیای پێ ببرێت بەڵکو بەهەردوکی زیکر بکات ، ومەبەستی خودا بێت ، و قسەیەکی( الفضيل بن عياض رحمه الله) هێناوەتەوە کەدەڵێت : واز هێنان لەکردەوە لەبەر خەڵک ڕیایە ، وکردەوە کردن لەبەر خەڵک شیرکە ، دەڵێت: گەر مرۆڤ توشی ئەوە بێت کەخەڵک گومانی پێ دەبەن وچاودێری دەکەن وخۆی بپارێزێت لەگومانەکانیان ئەوا زۆر دەرگای خێری لێ دادەخرێت .
وە أبو الفرج ابن الجوزي رحمه الله دەڵێت:
بەنیسبەت واز هێنان لەعیبادەت وکاری خێر لەترسی ڕیا : گەر هۆکاری عیبادەت وکارە چاکەکە جگە لەدین بێت : ئەوا باش وایە وازی لێ بێنێت ؛ چونکە ئەوە تاوانە ، وە ئەگەر هۆکاری عیبادەت وکارە چاکەکە دین بێت وئەو کارە تەنها لەبەر خودا بێت : ئەوا باش نی یە واز لەکارەکە بێنێت ؛ چونکە پاڵنەرەکە دینە ، وە بەهەمان شێوە واز لەکردەوە بێنێت لەترسی ئەوەی بوترێت : کەسێکی ڕیا بازە ، ئەوا کارێکی باش نی یە چونکە ئەوە جۆرێکە لەفێڵ وتەڵەکەکانی شەیتان.
وە إبراهيم النخعي رحمه الله دەڵێت :
گەر شەیتان هاتە لات و تۆ لەنوێژدا بوویت ، و گوتی: تۆ ڕیا دەکەیت ئەوکات زیاتر نوێژەکەت درێژ بکەرەوە .
وە بەنیسبەت ئەوەی کەلەهەندێ لەسەلەفەوە گێڕدراوەتەوە و وازیان لەهەندێ کردەوە هێناوە لەترسی ڕیا ، ئەوە بەوە لێک دەدرێتەوە ئەوان لەدەرونیاندا هەستیان بەڕیا کردووە و بۆیە وازیان هێناوە وئەوە بەو شێوەیەیە کەدەڵێت ، و لەم بارەیەوە قسەکەی ( الأعمش ) دێنین کەدەڵێت: من لەلای ( إبراهيم النخعي ) دا ، بووم و قورئانی دەخوێند لەو کاتەدا پیاوێک لەدەرگای دا ئەویش پەڕۆیەکی دا بەسەر قورئانەکەدا ، وگوتی: نەوەک وا گومان ببات من هەموو سەعاتێک قورئان دەخوێنم ، وە ئەگەر لەبەر ترس لەڕیا واز لەکردەوەیەک ناهێنێت ئەوا واز نەهێنان لێی لەترسی توش بوون بە لەخۆ ڕازی بوون لەپێشترە .
" الآداب الشرعية " ( 1 / 266 ، 267 ) .
وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
کاتێ کەمرۆڤ دەیەوێ کارێکی خێر بکات ، شەیتان دێتە لای و وەسوەسەی لادروست دەکات وپێی دەڵێت: تۆ بەم کارەت مەبەستت ڕیا وناوبانگە ، لەو کاتەدا لەکارە چاکەکە دوور دەکەوێتەوە ، چۆن دەکرێت لەو جۆرە حاڵەتانە مرۆڤ دوور کەوێتەەوە ؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی:
دەکرێت لەو حاڵەتانە مرۆڤ خۆی بەدوور بگرێت بەپەنا بردنە بەر خودا لەشەیتانی نەفرین لێ کراو ، وبەردەوام بوون لەسەر کارە خێرەکە ، وگوێ بەو وەسواسانە نەدات کەساردی دەکەنەوە لەئەنجامدانی کاری چاکە ، وە ئەو گەر پشتی کرد لەوە وپەنای گرت بەخودا لەشەیتان ئەوا ئەو وەسواسەی لەسەر لادەچێت بەویستی خودا .
" مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( السؤال رقم 277 ) .
والله أعلم .