حوکمی نوێژ کردن بە تەنگاویەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژ کردن بە تەنگاویەوە
پرسیار:

ئەگەر كەسێك ترسی هەبوو كە سەرئاو بكات جەماعەتى لەدەست بچێت، جا ئایا نوێژ بكات بە تەنگاویەوە بۆ ئەوەى بگات بە جەماعەتەكە، یاخود سەرئاو بكات هەرچەندە جەماعەتەكەشی لەدەست بچێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرئاو دەكات و دەستنوێژ دەگرێت ئەگەرچی جەماعەتەكەشی لەدەست بچێت، لەبەر ئەوەى ئەو حاڵەتە عوزرە، وە پێغەمبەرى خوا فەرمووى: (( لا صلاة بحضرة طعام ، ولا هو يدافعه الأخبثان )) (١)واتە: نابێت نوێژ بكرێت لەكاتى ئامادەبوونى خواردن و میز وپیسایی هاتندا.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) رواه مسلم في المساجد / باب كراهة الصلاة بحضرة الطعام 1/393 ح 67(560).

سەردان: ٤,٠٢٩ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ