حوکمی نوێژکردن لە مزگەوتێک کە گۆڕی تێدایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژکردن لە مزگەوتێک کە گۆڕی تێدایە
پرسیار:

حوكمى نوێژكردن لە مزگەوتێك چیە كە گۆڕى تێدایە؟ وە چی دەڵێن سەبارەت بە بوونى گۆڕی پێغەمبەرى خوا لە ناو مزگەوتەکەى؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نوێژكردن لە مزگەوتێك كە گۆڕى تێدا بێت دوو جۆرە:

یەكەم: ئەوەیە كە گۆڕەكە پێشتر لەوێ هەڵكەنرابێت، بەشێوەیەك كە دواتر مزگەوتەكەى لەسەر بیناكرابێت، ئەوا واجبە دووربكەویتەوە لەو مزگەوتە و نوێژى تێدا نەكەیت وە واجبە لەسەر ئەوەش كە دروستى كردووە بیڕوخێنێت، وە ئەگەر نەیڕوخاند ئەوا واجبە لەسەر كاربەدەستى موسڵمانان بیڕوخێنێت.

جۆرى دووەم: ئەوەیە كە مزگەوتەكە پێشتر دروست كرابێت بەشێوەیەك كە دواتر مردووەكەى تێدا نێژرابێت، ئەوا واجب ئەوەیە كە گۆڕەكە هەڵبدرێتەوە و مردووەكە دەربهێنرێت و لەگەڵ موسڵماناندا لەگۆڕستان بنێژرێت.

نوێژكردن لە مزگەوتێك كە گۆڕى تێدا بێت دوو جۆرە:

یەكەم: ئەوەیە كە گۆڕەكە پێشتر لەوێ هەڵكەنرابێت، بەشێوەیەك كە دواتر مزگەوتەكەى لەسەر بیناكرابێت، ئەوا واجبە دووربكەویتەوە لەو مزگەوتە و نوێژى تێدا نەكەیت وە واجبە لەسەر ئەوەش كە دروستى كردووە بیڕوخێنێت، وە ئەگەر نەیڕوخاند ئەوا واجبە لەسەر كاربەدەستى موسڵمانان بیڕوخێنێت.

جۆرى دووەم: ئەوەیە كە مزگەوتەكە پێشتر دروست كرابێت بەشێوەیەك كە دواتر مردووەكەى تێدا نێژرابێت، ئەوا واجب ئەوەیە كە گۆڕەكە هەڵبدرێتەوە و مردووەكە دەربهێنرێت و لەگەڵ موسڵماناندا لەگۆڕستان بنێژرێت.

وە نوێژكردن لەو مزگەوتەدا دروستە بە مەرجێك گۆڕەكە بەرانبەرى نوێژخوێنان نەبێت، چونكە پێغەمبەرى خوا نەهى كردووە لە نوێژكردن بەرەو ڕووى گۆڕ.

بەڵام گۆڕى پێغەمبەرى خوا كە دواتر مزگەوتەكە گرتیەوەو بەرى كەوت ئەوا ئاشكرایە كە مزگەوتى پێغەمبەر پێش وەفاتى خۆى دروست كرا و لەسەر گۆڕى ئەو بینا نەكرا، وە ئاشكرایشە كە پێغەمبەرى خوا تێیدا نەنێژرا، بەڵكو لە ماڵەكەى خۆیدا نێژرا كە جیاوازبوو لە مزگەوت، وە لەسەردەمى وەلیدى كوڕى عبدالملك نووسراوى نارد بۆ میرى مەدینە كە عومەرى كوڕى عبدالعزیز بوو لەساڵى 88 ى كۆچى و تێیدا فەرمانى پێكرد كە مزگەوتى پێغەمبەر بڕوخێنێت و ژورەكانى خێزانەكانى پێغەمبەرى خوایش بدات بەدەم مزگەوتەكەوە و فراوانى بكات، عومەریش پیاوماقوڵ و زانایانى كۆكردەوەو نووسراوەكەى وەلیدى بۆ خوێندنەوە و ئەوانیش لەسەریان ناڕەحەت بو وە ووتیان: هێشتنەوەى مزگەوتەكە لەسەر ئەو حاڵەى خۆى و دەست لێ نەدانى زیاتر كاریگەرتر و پەندئامێزترە لەوەى نۆژەن بكرێت یان گەورە بكرێتەوە، وە تەنانەت دەگێڕنەوە كە سەعیدى كوڕى موسەیب نكۆڵى كردووە لەوەى ژوورى عائیشە بخرێتە ناو مزگەوتەكەوە، وەكو بڵێى ترسی ئەوەى هەبوو گۆڕەكە بكرێتە مزگەوت دواتر، جا عومەریش ئەو بۆچونەى خەڵكى كردە نووسراو و ناردى بۆ وەلید، بەڵام وەلید وەڵامى نووسراوەكەى دایەوە و فەرمانى پێكرد كە فەرمانەكە جێ بەجێ بكات و عومەریش چارى نەما. جا تۆ دەبینیت كە گۆڕى پێغەمبەرى خوا لە مزگەوت هەڵنەكەنرا ونەنێژرا و مزگەوتیشی لەسەر بینا نەكرا، بۆیە هیچ بەڵگەیەك بەدەست ئەوانەوە نییە كە ڕەوایەتى دەدەن بە مردوو ناشتن لەنێو مزگەوتدا یان مزگەوت دروست كردن لەسەر گۆڕ، وە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە كە فەرموویەتى: ((لعنة الله على اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد))(١) ، قال ذلك وهو في سباق الموت تحذيراً لأمته مما صنع هؤلاء .واتە: نەفرەتى خوا لە جولەكە و گاوران كە گۆڕى پێغەمبەرانیان كردە مزگەوت. لەكاتێكدا پێغەمبەرى خوا ئەمەى فەرمووە لە حاڵەتى وەفات كردندا بوو وە ئوممەتەكەى وریا وئاگادار دەكردەوە لەو كردەوەیەى ئەوان.

وە كاتێك ئوم سەلەمە - رضي الله عنها – باسی ئەو كەنیسانە دەكات بۆى كە بینیبویانى لە خاكى حەبەشەدا و وێنەیان تێدا بووە ئەویش فەرمووى: ((أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالح، أو العبد الصالح بنوا على قبره مسجداً، أولئك شرار الخلق عند الله))(٢)

 واتە: ئەوانە ئەگەر پیاوچاكێك تێیاندا بـمردایە ئەوا مزگەوتێكیان لەسەر گۆڕەكەى دروست دەكرد، ئا ئەوانە خراپترین خەڵكن لاى خوا.

 وە لە ابن مسعودەوە رضي الله عنه  كە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێـت: ((إن من شرار الناس من تدركهم الساعة وهم أحياء، والذين يتخذون القبور مساجد))(٣). أخرجه الإمام أحمد بسند جيد واتە: خراپترین خەڵكانێك ئەوانەن كە كاتێك قیامەت بەرپا دەبێـت ئەوان زیندوون وە ئەوانەیشى كە گۆڕ دەكەن بە مزگەوت. جا بۆیە لەڕاستیدا كەسی باوەڕدار ڕازى نابێت كە رێچكە و ڕێبازى جولەكە وگاوران بگرێتەبەر و لە خراپترین خەڵكیش بێت. حرر في 7/4/1414هـ.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري: كتاب المساجد/ باب الصلاة في البيعة، ومسلم: كتاب المساجد/ باب النهي عن بناء المساجد على القبور .
) أخرجه البخاري: كتاب الجنائز/ باب بناء المسجد على القبر، ومسلم: كتاب المساجد/ باب النهي عن بناء المساجد على القبور .
) أخرجه الإمام أحمد 1/405 و 435 .

سەردان: ١,٧١٨ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ