چۆن پلەوپایەی نوێژ بەرز ڕابگرین؟وە نوێژی وەرگیراو کامەیە؟ وە هۆكارەكانی دروست بوونی خشوع لە نوێـژدا چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن پلەوپایەی نوێژ بەرز ڕابگرین؟وە نوێژی وەرگیراو کامەیە؟ وە هۆكارەكانی دروست بوونی خشوع لە نوێـژدا چین؟

چۆن پلەوپایەی نوێژ بەرز ڕابگرین؟
یەکەم : چاودێری كردنی كاتەكانی وسنوورەكانی.
دووەم : فێربوونی روكن و واجباتەكانی و پێویستیەكانی.
سێیەم : ئەنجام دانی بە جوانی لەكاتی واجب بوونیدا و تەمبەڵی نەكردن لێی.
چوارەم : خەمباربوون و دڵتەنگ بوون لەكاتی لەدەستچوونی مافێك لە مافەكانی.

نوێژی وەرگیراو (قبوڵ بوو) کامەیە؟
ئەو نوێژەیە كە بەندە ئەنجامی دەدات و دڵ و ناخی پەیوەستە بەخواوە و هەمیشە لەیادێتی و بێ ئاگا نیە لێی ، نەوەك ئەندامەكانی جەستەی سەرقاڵ بن بە نوێژەوەو دڵی بێ ئاگابێت لە یادی خوا.

هۆكارەكانی دروست بوونی خشوع لە نوێـژدا چین؟
یەکەم : باش ئامادەبوون بۆ نوێژە.
دووەم : لەسەرخۆیی و پەلەنەكردن.
سێیەم : بیركردنەوە لەو ئایەتانەی كە دەیخوێنێت.
چوارەم : تێفكران لە گەورەیی خوای میهرەبان.
پێنجەم : سەیركردنی شوێنی سوجدەبردن.
شەشەم : لانەكردنەوە بەملاولاداو چاوبەرزنەكردنەوە.
حەوتەم : هەست كردن بەوەی خوای گەورە لەپێشیەوەیەتی و وەڵامی دەداتەوە لە نوێژەكەیدا و قسەی لەگەڵدا دەكات.
هەشتەم : جوان خوێندنەوەی و قورئان و دەنگخۆشی تێیدا.
نۆیەم : لابردنی هەر هۆكارێك كە سەرقاڵت بكات لەكاتی نوێژدا.
دەیەم : نوێژ نەكردن كاتێك خەوی بێت یان تەنگەتاوبێت.

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

سەردان: ٣,٢٥٨ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ