شوبوهات و شه‌هوات : ماڵپەڕی وەڵامەکان
شوبوهات و شه‌هوات
پرسیار:

مەبەست لە شوبوهات و شه‌هوات چیە؟ چۆن خۆمان بپارێزین لە شوبوهات و شه‌هوات ؟

مه‌به‌ست به‌ نه‌خۆشى گومان (شبهات) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تووشى دڵ ده‌بێت له‌ بیدعه‌ و گومڕایی كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ بیروباوه‌ڕ و حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه‌ هه‌بێت، به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ تێكچوونى دین ڕووده‌دات كه‌ ئه‌ویش ڕووده‌كاته‌ دڵ و به‌هۆیه‌وه‌ لادان له‌حه‌ق ڕووده‌دات به‌هۆى گومانى بیدعه‌ و گومڕاییه‌وه‌ وه‌كو گومانه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌ گروپ و تاقمه‌ لاده‌ره‌كانى وه‌كو (جه‌هه‌مییه‌ وقه‌ده‌ریه‌ وخه‌وارج) وه‌ جاری واش هه‌یه‌ نه‌خۆشی گومان ده‌بێته‌ هۆى تێكچوونى ته‌واوى دین وسه‌رله‌به‌رى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ وه‌كو شیركى گه‌وره‌ وهاوشێوه‌كانى، وه‌ جاری واش هه‌یه‌ له‌ خوار ئه‌وه‌وه‌یه‌ وبه‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى دڵ پێى هه‌ڵده‌سێت له‌ لادان و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ڕاست به‌ڵام له‌خوار شیرك و كوفرى گه‌وره‌وه‌.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو ئه‌وه‌ جۆره‌ هه‌ڵچوونێكه‌ كه‌ شاراوه‌یه‌ له‌ناخ و دڵدا و به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌روونه‌ خراپانه‌ى كه‌ فه‌رمان به‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن له‌ حه‌زكردن له‌ حه‌رام و ئه‌نجامدانیشی وه‌كو خواردنى ریبا و مه‌ى خواردنه‌وه‌و هاوشێوه‌كانى، وه‌ جارى وا هه‌یه‌ رۆچوون له‌م جۆره‌ شه‌هواتانه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ بازنه‌ى ئیسلام بباته‌ ده‌ره‌وه‌و بێباوه‌ڕى بكات له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر شتێكى حه‌رام حه‌ڵاڵ بكات و به‌حه‌ڵاڵی بزانێت، وه‌ ده‌كرێتیش له‌ خوار ئه‌وه‌وه‌ بێت وه‌كو ته‌واوى حه‌رامكراوه‌كانى تر كه‌له‌ خوار شیرك و كوفرى گه‌وره‌وه‌ن، كه‌له‌م كاته‌دا خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ئیسلام ناباته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام زۆر ترسناكه‌ بۆى.
وه‌ ئه‌م دین تێكچوونه‌ش به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه‌ هه‌مووى لاده‌چێت و نامێنێت به‌ تۆبه‌ وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆلاى خواو په‌شیمان بوونه‌وه‌، وه‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین رێگاكانى خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشی و دین تێكچوونه‌ش بریتیه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ دین به‌گرتنه‌به‌رى هۆكاره‌كانى، له‌وانه‌: دانیشتن له‌لاى زانا میراتگره‌كانى زانستى سه‌له‌فی صالح و وه‌رگرتن لێیانه‌وه‌ چاولێكردنیان.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٣٠٤ بەش: تەزکیەى نەفس