حوکمى کار کردن لەو بانکانەی کە مامەڵە بەڕیباوە دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى کار کردن لەو بانکانەی کە مامەڵە بەڕیباوە دەکەن
پرسیار:

مێردەکەم لەیەکێک لەبانکەکاندا کار دەکات ئەوانەی مامەڵە بەڕیبا دەکەن ، و ئەو لەبواری زانیاری دا کار دەکات ، وکارە سەرەکییەکەى بریتی یە لە ڕێکخستنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی دروست ، وکار کردن بەبەرنامە تازەکان ، وهاریکاری پێشکەش بەفەرمانبەرەکانی بانکەکە دەکات .
وە من دەزانم ئەو زیادەیەیی کەبانک وەری دەگرێت حەرامە ، و یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، بەڵام گوێم لە بۆچوونێکی زۆر بووە لەبارەی کار کردن لەبانکەکاندا ، لەوانە گوێم لێ بووە هەندێکیان دەڵێن : ( گەر کارەکەت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو زیادەیەوە نەبێت کەبانکەکە وەری دەگرێت ، و بانکەکە سەرچاوەی داهاتی هەبێت جگە (لەو زیادەیەی وەری دەگرێت) لەو حاڵەتەدا دروستە کار کردن لەو بانکەدا .
وە تا ئێستا ئەوە تەنها سەرچاوەیە کەئێمە پێی دەژین . ئومێدەوارم پێم بڵێن ئایا ئەو پارەیەی کە لەو کارە دەستمان دەکەوێت حەرامە یاخود حەڵاڵە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بزانە بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە کار کردن لەبانکێکدا کە مامەڵە بەڕیباوە دەکات ، چونکە ئەوە خواردنی ڕیبای تێدایە ، یاخود نوسین ، یاخود شایەتی دان ، یاخود یارمەتی دانی ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن تاوانبارن .

وە گەورە زانایان فەتوایان داوە بەحەرامی کار کردن لەبانکی ڕیبەوی دا ، هەر چەند کارەکە پەیوەندی بەڕیباوە نەبێت وەک پاسەوانى ، و پاک کردنەوە ، وخزمەت کردن . 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرەتا داوا کارین خودا پاداشتت بداتەوە لەسەر سوور بوونت و هەوڵدانت بۆ ناسینی حەق ، و مێردەکەت لەش ساغ بکات بۆ کاری حەڵاڵ ئەوەی کەهیچ تاوانێکی تێدا نی یە.

پاشان بزانە بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە کار کردن لەبانکێکدا کە مامەڵە بەڕیباوە دەکات ، چونکە ئەوە خواردنی ڕیبای تێدایە ، یاخود نوسین ، یاخود شایەتی دان ، یاخود یارمەتی دانی ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن تاوانبارن .

وە گەورە زانایان فەتوایان داوە بەحەرامی کار کردن لەبانکی ڕیبەوی دا ، هەر چەند کارەکە پەیوەندی بەڕیباوە نەبێت وەک پاسەوانى ، و پاک کردنەوە ، وخزمەت کردن . 

وە ئێمە هەندێ لەفەتواکانیانت بۆ نەقڵ دەکەین ، وە بۆ زانیاریت کاری مێردەکەت پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە بەڕیباوە وەک تۆمار کردن ، چونکە بەگوێرەی قسەی خۆت : کارە سەرەکییەکەی ئەو کار کردنە لەسەر کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی تازە و هاریکاری کردنی فەرمانبەرەکانە  .

لە ( فتاوى اللجنة الدائمة 15/41 ) دا هاتووە:
دروست نی یە بۆ موسوڵمان کار بکات لەبانکێکدا کە کار بەڕیبا دەکات ، هەر چەند کارەکەشی کە ئەو دەیکات کاری ڕیبا نەبێت ؛ لەبەر هاریکاری کردنی ئەم بۆیان لەو شتانەدا کەپێویستیانە ، وە خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الأِثْمِ وَالْعُدْوَان ) المائدة / 2 ) .
واتە: هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر یه‌كتری .

وە پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة (15/38) : 
ئایا حوکمی کار کردن لەو بانکانەدا چی یە کەئێستا هەیە؟

لەوەڵامدا دەڵێن :
زۆربەی مامەڵەی بانکەکان لەئێستادا ڕیبای لەخۆ گرتووە ، وئەوە حەرامە بەدەقی قورئان وسوننەت وکۆدەنگی زانایان ، وپێغەمبەر ڕوونی کردۆتەوە کە هەرکەسێک هاریکاری کەسێک بێت کەڕیبا دەخوات وئەوەی کەبۆی دەنوسێت ، یاخود دەبێتە شایەت لەسەرى وهاوشێوەی ئەمانە ، ئەوا دەبێتە شەریک لەگەڵی و بەر لەعنەت دەکەوێت ودوور دەخرێتەوە لەڕەحمی خودا ، لەسەحیح موسلیم دا هاتووە جابر خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " لعن رسول الله آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه " وقال : "هم سواء" .
واتە: پێغەمبەری خوا لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕیبا دەخوات وئەوەی دەبێتە وەکیلی وئەوەی بۆی دەنوسێت وئەوانەش دەبنە شایەتی .

وە ئەو کەسانەی لەبانکەکاندا هاریکاری خاوەن بانکەکەن لەبەڕێوە بردنی کارەکانی دا : جا بەنوسین بێت یاخود شایەت ، یاخود گواستنەوەی وەرەقەکان ، ویاخود تەسلیم کردنی پارە ، وە جگە لەمانەش لەیارمەتی دانی ڕیبا خۆران ، بەم شێوەیە دەردەکەوێت کار کردنی مرۆڤ لەو بانکانەی ئێستادا حەرامە ، پێویستە لەسەر موسوڵمان لێی دوور کەوێتەوە ، و لەشوێنێک کار بکات کەخودا حەڵاڵی کردووە ، ئەوەش زۆرە ، و با لەخودای خۆی بترسێت ، وخۆی توشی لەعنەتی خودا وپێغەمبەرەکەی نەکات .

وە پرسیار کراوە ( اللجنة الدائمة (15/55) :
 أ- ئایا کار کردن بەتایبەت لەبانکەکانی وڵاتانی ئیسلامی دا حەڵاڵە یاخود حەرام ؟
ب- ئایا هیچ بەشێکی تایبەت لەبانکەکاندا هەیە حەڵاڵ بێت هەروەک ئێستا دەوترێت و ئایا ئەو چۆنە گەر ڕاستە ؟ 

لەوەڵامدا گوتویانە :
یەکەم : کار کردن لەبانکێکدا کە کار بەڕیبا دەکات حەرامە ، جا ئەو بانکە لەڵاتانی ئیسلامی بێت یاخود کافر ، لەبەر بوونی یارمەتی دان لەسەر خراپە و تاوان و ئەوەی کەخودا ڕێگری لێ کردووە وفەرموویەتی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الأِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) المائدة/2.
واتە: وه‌ ئێوه‌ هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ، وه‌ هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر یه‌كتری .

دووەم : ئەوەی بەدیار دەکەوێت هیچ بەشێک لەبانکە ڕیبەویەکاندا نی یە جودا بکرێتەوە وحوکمێکی تری هەبێت ؛ چونکە یارمەتی دان لەسەر تاوان وخراپە لەهەموویاندا هەیە لەهەموو فەرمانبەرەکانی بانکدا .

وە پرسیار کراوە لە( اللجنة الدائمة (15/18) :
حوکمی کار کردن وەک ئەندازیار لەیەکێک لەشەریکە ئەلیکترۆنیەکان ئەوەی مامەڵە لەگەڵ هەندێ بانکی ڕیبەوی دەکەن ، شەریکەکە هەڵدەستێت بەفرۆشتنی ئامێری ئەلیکترۆنی وەک تەسویر وتەلەفۆن کەهی بانکەکەیە وئێمە وەک ئەندازیاری ئەوەمان پێ سپێردراوە بەوەی بیپارێزین وبەرنامەکانی ڕێک بخەین ، وئایا ئەو کارە حەرامە بەهۆی ئەوەی بانکەکە کارەکانی بەو ئامێرە جێ بەجێ دەکات ، و بەوە ئێمە بووینەتە یارمەتی دەر لەسەر تاوان ؟

لەوەڵامدا گوتویانە :
دروست نی یە بۆت کار لەو شەریکانەدا بکەیت بەو شێوازەی کەخۆت باست کردووە لەبەر بوونی هاریکاری کردن لەسەر خراپە وتاوان .

وە هەروەها لە( فتاوى اللجنة الدائمة أيضاً (15/48)دا هاتووە :
ئەو بانکانەی کەمامەڵە بەڕیبا دەکەن دروست نی یە بۆ موسوڵمان کاری تێدا بکات ، لەبەر بوونی هاریکاری کردن لەسەر مامەڵە کردن بەڕیبا ، جا بەهەر شێوازێکی یارمەتی دان بێت وەک نوسین وشایەتی و پاسەوانى وجگە لەمانە کەیارمەتی دانی تێدایە ، وە یارمەتی دان هەیە لەو کارەدا لەسەر تاوان وخراپە ، وخودا ڕێگری کردووە لەو کارە وفەرموویەتی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الأِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) المائدة /2 .
واتە: وه‌ ئێوه‌ هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ، وه‌ هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر یه‌كتری .

وە پرسیار کراوە لە ( الشيخ ابن عثيمين رحمه الله) : ئایا دروستە کار کردن لەدامەزراوە ڕیبەویەکاندا وەک شۆفێر و پاسەوان ؟
لەوەڵامدا گوتویەتی :

دروست نی یە کار کردن لەدامەزراوە ڕیبەویەکاندا هەرچەند شۆفێر یاخود پاسەوانى بێت ، ئەوەش لەبەر ئەوەی کار کردنی لەلای ئەو دامەزراوە ڕیبەویانەدا وا دەخوازێت کەسەکە ڕازی بێت پێی ، چونکە گەر کەسێک نکۆڵی لەشتێک بکات ناکرێ بۆ مەسڵەحەتی خۆی کاری تێدا بکات ، جا گەر بۆ مەسڵەحەتی خۆی کاری کرد ئەوا ڕازیە پێی ، وکەسێک بەشتی حەرام ڕازی بێت تاوانەکەی بەردەکەوێت. 
وە ئەو کەسەی بەنوسین وناردن وهاوشێوەی ئەمانە ئەوە بێگومان کارێکی حەرامە . 

بەسەحیحی لەجابرەوە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " لعن رسول الله آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه " وقال : "هم سواء" .
واتە: پێغەمبەر لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕیبا دەخوات وئەوەی دەبێتە وەکلی وئەوەی بۆی دەنوسێت وئەوانەش دەبنە شایەتی .
 " فتاوى إسلامية " (2/401) .

ئەمە و جگە لەم فەتوا مەشهورانە کەبەحەرامی دەزانێت کار بکرێت لەبانکە ڕیبەویەکاندا ، کارەکە هەر جۆرێک بێت ، کەواتە واجبە لەسەر مێردەکەت تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای خودا و واز لەو کارە بێنێت وپشت بەخودا ببەستێت ودڵنیا بێت لەوەی خودا ڕزقی دەدات وئەو خاوەن ڕزقە ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً ) الطلاق / 2، 3 .
واته: وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌وه‌ی كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات ، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه‌ له‌ ناخۆشییه‌كانى دونیاو قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته‌ ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له‌ دیندا خوای گه‌وره‌ ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له‌ ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له‌ قورئاندا كه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌).
وه‌ هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به‌ شێوازێك كه‌ به‌ خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ نه‌كات ئه‌و كاته‌ ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به‌ خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ كاری خۆی ئه‌باته‌ سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، یان خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵات بكات ،خوای گه‌وره‌ بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه‌ كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه‌ خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت.

نسأل الله أن يغنينا بحلاله عن حرامه .

سەردان: ٢,٢٤٧ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى