بەڵگەکانى حەرامێتى پارەدان بە کۆمپانیاى دڵنیایی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەڵگەکانى حەرامێتى پارەدان بە کۆمپانیاى دڵنیایی
پرسیار:

بە چ بەڵگەیەک حەرامە کەسێک ژیانى یان سەیارەى تەئمین بکات و پارە بدات بە کۆمپانیاى دڵنیایی؟

ئێمە مانگانە هەندێک پارە دەدەین بە کۆمپانیایی دڵنیایی بۆ ئەوەى گەر پێویستمان بە نەشتەرگەرى هەبوو یان سەیارەکەمان توشی ڕوداو بوو کۆمپانیا هەستێ بە چاککردنی 

تەئمینی تجاری کە زۆربەی شەریکەکان مامەڵەی پێوە دەکەن یەکێکە لەمامەڵە حەڕامەکان ، جا تەئمینی ژیان بێت یاخود شت ومەک ویاخود هەر شتێکی تر ، جا چەند بەڵگەیەک وقاعیدەیەکی شەرعی هەیە لەسەر حەڕامیەتی، لەوانە :

یەکەم: تەئمین یەکێکە لەو عەقدانەی کەنادیاری ( الغرر )تێدایە ، وە مەعلومە کەعقدی ( الغرر ) مەمنوع وحەڕامە .

ئیمامی مسلم (1513) لەئەبو هورەیرەوە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر (نهى عن بيع الغرر) .
واتە : ڕێگری کردووە لەکڕین وفرۆشتنی نادیار .

جا (الغرر) لەڕووی زمانەوانیەوە واتە : ئەو شتەی کەنازانرێت بەدەست دێت و ڕوو دەدات یاخود نا ؟ 
وەک فرۆشتنی ماسی لەڕووباردا وفرۆشتنی باڵندە لەئاسمان ،ئەم جۆرە شتانە ڕەنگە دەستی کەسی کڕیار بکەوێت وبەپێچەوانەشەوە .

 الأزهري دەڵێت : ويدخل في بيع الغرر : البيوع المجهولة .
"معجم مقاييس اللغة" (4/380 – 381) ، "لسان العرب" (6/317) .
واتە : کڕین وفرۆشتنی شتی نادیار هەمان حوکمی کڕین وفرۆشتنی نادیار وغەڕەڕی هەیە .

وە الخطابي رحمه الله دەڵێت :

"أَصْل الْغَرَر هُوَ مَا طُوِيَ عَنْك وَخَفِيَ عَلَيْك بَاطِنه . . . وَكُلّ بَيْع كَانَ الْمَقْصُود مِنْهُ مَجْهُولًا غَيْر مَعْلُوم أَوْ مَعْجُوزًا عَنْهُ غَيْر مَقْدُور عَلَيْهِ فَهُوَ غَرَر . . . وَأَبْوَاب الْغَرَر كَثِيرَة ، وجماعها : ما دخل في المقصود منه الجهل" انتهى .
واتە : ئەسڵی غەڕەڕ ئەوەیە کەلێت شاراوەیە وناوەڕۆکی نازانیت ...وەهەر کڕین وفرۆشتنێک نادیار بێت یاخود نەتوانرێت وردەکاری بزانرێت ئەوا بەغەڕەڕ ئەژمار دەکرێت ...جا بابەتی غەڕەڕ بەرفراوانە ، وهەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کەئەسڵی شتەکە کەخوزارە نادریار وناڕوون بێت .

وە النووي رحمه الله دەڵێت :

بەنیسبەت ڕێگری کردن لە : کڕین و فرۆشتنی غەڕەڕەوە ئەسڵێکی گەورەیە لەبابەتی بەیع دا ، وزۆر شت داخڵی دەبن ودیاری کراو وحەسڕ کراو نین وەک فرۆشتنی شتی نادیار ونەبوو .. .

وە هەندێ جار لەغەڕەڕ دەبوردرێت گەر پێویستیەک وای کرد ، وەک لێ خۆش بوون لە نەزانینی بن تەمەڵ وئەساسی خانوو ، ئەم جۆرە دروسته کڕین وفرۆشتنی هەرچەند نەزانزێت ئەساکەی چۆنە ، چونکە ئەساس لەگەڵ خانووکەدایە ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی خەڵک پێویستیانەو وناشتونرێت تەماشا بکرێت ..

وە زانایان کۆ دەنگن لەسەر نادروستی فرۆشتنی بێچوو لەسکی دایکیدا وەهەروها فرۆشتنی باڵندە لەهەوادا .
زانایان دەڵێن : مَدَار الْبُطْلَان بِسَبَبِ الْغَرَر .. .." انتهى .
واتە : هۆکاری باتڵی ونادروستیەکەی نادیاری و ناڕوونییە .

وەزانایان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی غەڕەڕ ونادیاری زۆر دروست نی یە ، وجیاوازن لەبارەی شتانێکەوە کەلەنێوان زۆر و کەمدایە  .

"بداية المجتهد" (2/187) ، ونحوه للنووي من شرح مسلم .

جا عەقدی تەئمین یەکێکە لەو عەقدانەی کەنادیاریە وغەڕەڕێکی زۆری تێدایە و شارەزایانی یاسا خۆیان دان بەوەدا دەنێن کەتەئمین بابەتێکی ئیحتمالیە ، ئا ئەمە مانای غەڕەڕە ، چونکە هەریەک لەوەی کە تەئمینەی کردووە وئەوەش تەئمینەکەی بۆ کراوە لەکاتی عەقدەکەدا نازانن چەندێ دەدەن وچەند وەردەگرن ، ڕەنگە ئەو کەسەی پارەی تەئمینەکە دەدات یەک جار بیدات ودواتر توشی ڕووداو ببێت و ئەو کات موستەحەقی ئەو تەئمینه بێت کەبۆی کراوە ، وڕەنگە هەر توشی ڕووداو نەبێت وهەموو قیستەکان بدات وتووشی هیچ ڕووداوێک نەبێت وهیچ شتێک وەرنەگرێت .

دووەم : عەقدی تەئمین جۆرێکە لەقومار .
قوماریش ئەو مەیسیرەیە کەخودا حەڕامی کردووە  : (إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائدة/90 .
واتە :ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌دڵنیایی و بێگومان ئه‌م شتانه‌ حه‌رامه‌: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و قومار و...  قومار كردنیش حه‌رامه‌، وه‌ ئه‌و بتانه‌ی كه‌ ئه‌په‌رستران،  وه‌ ئه‌و تیرو پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه‌ بیانوویستایه‌ هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له‌ یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه‌، له‌ یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه‌ و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه‌ ده‌ربچوایه‌ ئه‌وه‌ ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌یكه‌ ده‌رچوایه‌ نه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر سپیه‌كه‌ ده‌ربچوایه‌ دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه‌ تا یه‌كێك له‌و دووانه‌ ده‌رئه‌چوو، خێرو شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه‌ ده‌ست ئەوە .. ئه‌مانه‌ هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه‌ كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه‌ ئێوه‌ لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵكو سه‌رفراز بن .

جا واتای "القمار" ئەوەیە : 
مرۆڤ شتێک بدات ونەزانێت چی بەدەست دێت ، جا یان زیاتر لەوەی داویەتی بەدەستی دێنێت ویاخود ئەو ماڵەی کەداویەتی لەدەست دەدات وهیچی بۆ ناگەڕێتەوە .

جا عەقدی تەئمین لەخەتەردایە هەندێ جار ڕوو دەدات وهەندێ جاریش ڕوو نادات ، بۆیە لەمانادا قومارە .

چونکە ئەو کەسەی کەتەئمینەکە دەگرێتە ئەستۆ یان مەبلەغێک زیادە وەردەگرێت ویاخود کەمتر وەردەگرێت .

هەندێ جار بیست دینار دەدات وهەزار دیناری دەست دەکەوێت ، وهەندێ جار هەزار دینار دەدات وهیچ وەرناگرێت .

دەی کەواتە ئەمە قومار نەبێ چی قومارە ؟!

سێیەم : تەئمین ڕیبای زیادە ونەسیئەیشی لەخۆی گرتووە ، ئەمەش لەحاڵەتی بژاردندا .

ئیمامی مسلم (1587) لەعوبادەی کوڕی صامتەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ مِثْلًا بِمِثْلٍ ، سَوَاءً بِسَوَاءٍ ، يَدًا بِيَدٍ ، فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ إِذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ) .
واتە : زێڕ بەزێڕ وزیو بەزیو وگەنم بەگەنم وجۆ بەجۆ وخوڕما بەخورما وخوێ بەخوێ دەبێ وەک یەک بێت ، ودەستا ودەستیش بێت ، هەرکاتێک ئەم جۆرانە جیاواز بوون ئەوا بەدڵی خۆتان کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن بەمەرجێک دەستا ودەست بێت ، واتە : لەیەک مەجلیسدا هەردوو جۆرە ئاڵو گۆڕ کرا .

ئەم فەرمودەیە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە گەر زێڕ لەگەڵ زێڕدا گۆڕدرایەوە پێویستە یەکسان بێت وهەروەها لەهەمان مەجلیسدا تەسلیم بکرێت .

غرامێک دەدات بەغرامێک بەبێ زیادە ، و واجبە لەهەمان مەجلیسدا هەردوولا زێڕەکە تەسلیم بکەن ، ودروست نی یە جودا ببنەوە پێش ئەوەی هەردولا حەقی خۆی وەرنەگرتبێت .

جا گەر زێڕی دا بەزێڕ وزیادەیەک هەبوو ئەوا ڕیبای فەزڵە (زیادە) ، وە ئەگەر لەیەک مەجلیسدا وەری نەگرن ئەوا ڕیبای نەسیئە (تاخیر) کردنە لەبەر درەنگ وەرگرتنی .

وە ئەگەر زێڕ درا بەزیو پێویستە لەهەمان مەجلیسدا وەری بگرن بەڵام زیادە دروستە  .

فرۆشتنی غرامێک زێڕ بە دە غڕام زیو دروسته ، بەڵام پێویسته پێش ئەوەی لێک جودا ببنەوە هەردولا وەری بگرن .

پارەیەش هەمان حوکمی زێڕ وزێوی هەیە ، دروست نی یە هیچ جۆرە پارەیەک بگۆڕدرێتەوە ئیلا دەبێت لەو مەجلیسەدا هەردوو لا پارەکەیان ئاڵ وگۆڕ بکەن و وەری گرن ، خۆ ئەگەر پارەکە یەک نەوع بوو ئەوا پێویسته یەکسان بن وبەیەکەوە ولەیەک مەجلیس دا وەری گرن ، هەروەک چۆن زێڕ لەگەڵ زێڕدا بگۆڕنەوە .

جا تەئمین هەر دوو جۆرە ڕیباکەی تێدایە :ڕیبای زیادە وڕیبای نەسیئەش(قەرز) .

جا ئەوەی کەشەریکەی تەئمین دەیدا بەبەشدار بوان یاخود وەرەسەکەی لەکاتی هەبوونی خەتەرێکی دیاری کراودا سێ حاڵەتی هەیە : یاخود کەمتری دەداتێ ویاخود زیاتر ویاخود چەندی داوە ئەوەندەی دەدرێتەوە .

لەهەموو ئەم حاڵەتانەدا ئەوەی کەشەریکەکە دەیدات بەخاوەن حەقەکە لەکاتێکدا کەپێشتر ئەم چەند قیستێکی داوە ولەماوەیەکی نادیاردا کەنازانرێت تا کەی بەردەوام دەبێت  .

لە حەقیقەتدا ئەم موعامەلەیە :
گۆڕینەوەی پارەیە بەپارە بۆ ماوەیەک .

جا لەکاتی یەکسانی دا ڕیبای نەسیئەیە(قەرز) ولەحاڵەتی زیادەدا یاخود نوقسانیدا دەبێتە ڕیبای فەزڵ ونەسیئەش ، جا هەریەکەیان بەتەنها حەڕامە چ جای ئەوەی هەردوکیان کۆ ببنەوە !.

چوارەم : تەئمین جۆرێکە لەخواردنی ماڵی خەڵک بەناحەق ، بێگومانی خواردنی ماڵی خەڵکیش حەڕامە ، خوای کەورە فەرموویەتی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ) .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ئێوه‌ له‌ نێوان یه‌كتریدا ماڵه‌كانتان به‌ باتڵ و پووچه‌ڵ مه‌خۆن 

جا (الباطل) هەموو ڕێگەیەکە کەلەشەرعدا دروست نەبێت وەک دزی وخیانەت وقومار وڕیبا وکڕین وفرشتنە فاسیدەکان دەگرێتەوە ، ئەمە قسەی أبو حيان لە تەفسيری ئەم ئایەتەدا گوتویەتی .

بۆیە عەقدی تەئمین لەو ڕووەوە خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بەباتڵ : 
کە گەر مەبلەغێکی زیاتری بدرێتێ لەکاتی ڕوودانی حادیسەیەکدا وئەویش تەنها یەک قیستی دابێت ئایا بەچ حەقێک موستەحەقی ئەو ماڵە دەبێت ؟

خۆ ئەگەر حادیسە وخەتەر ڕوو نەدات ، ئەو کات بەچ حەقێک شەریکەکە موستەحەقی ئەو قیستانە دەبێت کەبەشدار بووەکە دەیداتێ بەبێ بەرانبەر ؟

وە لەسەر ژمێریەکدا کەیەکێک لەخەبیرەکانی ئەڵمان ئەنجامی  داوە بۆی دەرکەوتووە ئەو پارەیەیی کەشەریکەکان دەیدەن بەبەشدار بووەکانیان ناگاتە 2.9% لەچاو ئەو قیستانەی کەپێیان دەدرێت .

دەی بەچ حەێک ئەو شەریکەیە موستەحەقی ئەو هەموو پارەیە دەبێت ، و لەبەرانبەر چی دا ؟ 

پێنجەم : لەعەقدی تەئمیندا ئیلزام کردنی تێدایە بەشتێک کەشەرع ئیلزامی نەکردووە .

وە لەعەقدی تەئمیندا شەریکە ئیلزام دەکرێت بەزەمانەت کردن گەر خەتەرێک ڕووی دا ، جا بە چ حەقێک ئیلزام دەکرێت ؟
خۆ شەریکەکە هۆکاری زیانەکە نەبووە تاوەکو بیبژێرێت ، دەی کەواتە بەچ حەقێک ئیلزامی دەکات بەزەمانەت کردنی شتێک کەلەشەرع دا ئیلزام نەکراوە ؟

شەشەم :تەئمین زیانی بۆ سەر تاک وکۆمەڵگاش هەیە  .

جگە لەو شتانەی کەپێشتر ئاماژەمان پێ دا تەئمین چەند زیانێکی تری هەیە ، گرنگترینیان  :
گوێ نەدانی بەشدار بوان بەوەی ماڵەکانیان لەزیان ناپارێزن وهەندێ جار دەبێته هۆکاری ڕوودانی حادیسە ، حەتمەن ئەمەش زیان بەتاک وگۆمەڵگاش دەگەیەنێت ، وەک کەم تەرخەمی هەندێ لە شۆفێرەکان وگوێ نەدان بەسەیارەکانیان وڕەچاو نەکردنی یاسای هاتوو چۆ ..هتد .

هەر یەکێک لەم سەبەبانە بەسە بۆ ئەوەی تەئمینی تجاری حەڕام بێت ، وعەقدەکە فاسد بێت وشەرع ڕێگای پێ نەدات ، چونکە جۆرێکە لەخواردنی ماڵی کەسانی تر بەناحەق ، ئەی چ دەڵێی گەر هەموو ئەو سەبەبانە کۆ ببنەوە ؟!

هەر بۆیە زۆربەی هەرە زۆری زانایانی سەردەم فەتوای حەڕامیەتی تەئمینی تجاریان داوە ، لەوانە : قەڕاری (هيئة كبار العلماء في بلاد الحرمين) و (مجلس المجمع الفقهي في جدة ) دەرچووە لەسەر حەڕامیەتی تەئمینی تجاری ، وەهەروەها قەڕاڕی( مجلس المجمع الفقهي بمكة ) دەرچووە لەبارەی حەڕامیەتیەوە و بەکۆدەنگ پێیان حەڕام بووە تەنها یەک ئەندام نەبێت .

بڕوانە : "أبحاث هيئة كبار العلماء" (4/33- 315) .

سەردان: ٢,٥٦٤ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى