کەسانێک مانگانە بڕێک پارە دەدەن بە کۆمپانیای دڵنیایی بۆ ئەوەى هەرکات سەیارەکەیان توشی ڕوداو هات کۆمپانیاکە بۆیان چاک بکاتەوە ئایا حوکمى ئەم کارە چیە؟
شەریکەی تەئمین (کۆمپانیای دڵنیایی) بێگومان حەڕامە و جۆرێکە لەو قومارەی کەخودا لەگەڵ عەرەق وعیبادەت کردن بۆ بتدا باسی کردووە ، هەروەک فەرموویەتی : " ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ )
واتە :ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌دڵنیایی و بێگومان ئه‌م شتانه حه‌رامه: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و قومار و... قومار كردنیش حه‌رامه، وه ئه‌و بتانه‌ی كه ئه‌په‌رستران، وه ئه‌و تیر‌و پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه بیانوویستایه هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه، له یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه ده‌ربچوایه ئه‌وه ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر مه‌یكه ده‌رچوایه نه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر سپیه‌كه ده‌ربچوایه دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه تا یه‌كێك له‌و دووانه ده‌رئه‌چوو، خێر‌و شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه ده‌ست ئەوە .. ئه‌مانه هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه ئێوه لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه ، به‌ڵكو سه‌رفراز بن
ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەم گرێبەستە لەنێوان قازانج وزیاندایە ، جا هەر گرێبەستێک بەم شێوەیە بێت بەقومار ئەژمار دەکرێت ، بۆ نموونە گەر من سەیارەیەکم هەبێت وهەموو مانگێک مەبلەغێک پارە بدەم بەشەریکەی تەئمین ، بۆ نموونە گەر مانگانە سەد ڕیاڵی بدەمێ ئەو کات لەساڵێکدا دەکاتە هەزار ودوو سەد ڕیاڵ ، جا ڕەنگە سەیارەکەم توشی ڕووداوێ بێت پێنج هەزار ڕیاڵی تێ بچێت بۆ چاک کردنی لەم حاڵەتەدا شەریکەکە زەرەر دەکات چونکە ئەوەی داوێتی زیاتر لەوەی وەری گرتووە ، وەڕەنگە هەندێ جار بەپێچەوانەوە بێت وچەند ساڵێک تێپەڕ ببێت و سەیارەکەم توشی ڕووداو نەبێت ، لەم حاڵەتەشدا من زەرەرمەند دەبم ؛ چونکە بڕێکی زیادە پارەم لێ ورەگیردراوە بەناحەق ، جا ئەمە خودی قوماڕە ؛ چونکە دەشوبهێت بەو کەسەی کە گرەو دەکات وڕەنگە بیباتەوە وڕەنگیشە بیدۆڕێنێت ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی هەمان شته کە پێغەمبەر ﷺ ڕێگری لێ کردووە لەکڕین وفرۆشتنی شتی نادیار وناڕوون ( بيع الغرر ) جا ئەم جۆرە مامەڵەیە هاو شێوەی ئەوەیە هەرچەند ئەوەش نەبێت ، پاشان لەڕاستیدا ئەم تەئمین کردنانە زیانێکی زۆری هەیە بۆ کۆمەڵگا و دەبێته هۆکاری نائارامی وڵات ؛ چونکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەو کەسانەی کە تەئمینی سەیارەکانیان کراوە گوێ بەسەیارەکانیان نەدەن وببێتە هۆکاری تیژ ڕەوی وڕووداوی هاتوو چۆ وچەندان زیانی تر ، بۆیە من پێم وایە ، پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک ئیعتماد بکاتە سەر خودا ودوور کەوێتەوە لەمامەڵەی حەڕام ؛ چونکە ئەو ماڵەی کەلە بەردەستماندایە هی ئێمە نییە و لێمان وەردەگیردرێتەوە لەدونیادا ویاخود بۆ غەیری خۆمان لەدوای خۆمان دەمێنێتەوە ؛ بۆیە پێویستە مرۆڤی باوەڕدار پارە وماڵ نەکاتە مەبەست وئامانج بەڵکو وەک وەسیلەیەک لێی بڕوانێت وبەردەوام ئەم ئایەتەی لەبیر بێت : ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلا أَوْلادُكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ))
واتە :ئه‌ی باوه‌ڕداران با ماڵ و منداڵتان سه‌رقاڵتان نه‌كه‌ن له زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌و له قورئان خوێندن و له ئه‌نجام دانی فه‌رزه‌كان ، وه هه‌ر كه‌سێك وا بكات و سه‌رقاڵ بێت به دونیاوه‌و دونیا سه‌رقاڵی بكات له عیباده‌ت و دینداری و زیكری خوا ئا ئه‌و كه‌سانه به‌ڕاستی خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندن.
وەهەروەها بیری ئەم ئایەتەی بێت : ((حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ , لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ))
واته : تا یه‌كێك له‌وان له كافران كاتێك كه مردن بۆی دێت و ده‌مرێت ، ئه‌له‌و كاته هاوار ئه‌كات ئه‌ی په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا ،به‌ڵكو له دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته ئه‌وه‌ى له ژیاندایه با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه) [كَلَّا] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دونیا نیه ، ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ ، وه له پێش ئه‌مانه‌وه ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
واتە : بەڵکو ماڵەکەم لەو شتانەدا سەرف بکەم کەلەخودام نزیک دەکاتەوە ، وڕستەی( كلا ) واتە : بەڕاستی نەخێر شتی وا نابێت : (( إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ)) .
واتە : جا ئامۆژگاری من بۆ موسوڵمانان ئەوەیە خۆیان نەشوبهێنن بەبێ باوەڕان ئەوانەی کەماڵی دونیایان کردووە بەئامانج نەک وەسلە ،ودونیایان کردووە بەجێگای مانەوە ؛ چونکە جێگای مانەوەی مرۆڤی باوەڕدار قیامەتە نەک دونیا بێگومان قیامەت زۆر چاک تر وبەنرخ ترە لەدونیا، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( فَلا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)
واتە : ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ ، وه له پێش ئه‌مانه‌وه ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
وە بابزانێت گەر لەعیبادەت وموعامەلەتەکانیدا و لەڕەوشتی ڕۆژانەیدا و ئەو دەسەڵاتەی کەهەیەتی بەسەر ماڵ وخێزاندا تەقوای خودای کرد ،ئەوا بەتەئکید خودا پارێزگاری لێ دەکات بەشێوازێک کەبیری لێ نەکردبێتەوە : (( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً)) ,
واتە : هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات ، ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه له‌و كێشه‌یه‌ی كه كه‌وتۆته ناوی و ڕزگاری ئه‌كات ،وه هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ و ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به شێوازێك كه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، به‌ڵام كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره نه‌كات یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت نه‌بوو له‌سه‌ر بیدعه بوو ئه‌و كاته ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن ، وه هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به خوای گه‌وره بێت ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی به‌سه به‌وه‌ی كه كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات ، به دڵنیایى خوای گه‌وره كاری خۆی ئه‌باته سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات، یان خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات بكات ، خوای گه‌وره بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، یاخود بۆ كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌و عیدده‌و ئه‌وانه هه‌مووی خوای گه‌وره كاتی دیاری كردووه.
دەی تۆ ئەی برای موسوڵمان ئارام بگرە وڕزقت بۆ دێت گەر بەڕێگی شەرعی هەوڵت بۆ دا ، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (إنه ألقي في روعي إنه لن تموت نفس حتى أن تستكمل رزقها وأجلها فاتقوا الله وأجملوا في الطالب)
واتە : من پێم گوتراوە کەهیچ کەسێک نامرێت تاوەکو هەموو ئەو ڕزق وئەجەلە تەواو نەکات دەی تەقوای خوداتان هەبێت وجوان بچنە پیری ڕزقەوە .
وە داوا لەخوای گەورە دەکەم موسوڵمانان لەڕیبا وقومار بپارێزێت و کڕین و فرۆشتنە حەڵاڵەکانیان بو ئاسان بکات ، بەڵام ڕەنگە کەسێک بڵێت : من توشی ئەم مامەڵەیە بوومە ،و من چوومەتە وڵاتێک گەر بەزۆر ئەم مامەڵەیەیی تێدا دەکرا چ بکەم ؟
ئایا سەیارەکەم بەشکاوی بهێڵمەوە و یاخود چ بکەم ؟
دەڵێم : گەر ئەم غەرامە وپارەیەت بەزۆر لێ وەرگڕا ئەوا دروستە بەڵام کاتێ کەسەیارەکەت توشی ڕووداوێک بوو زیاد لەو پارەیەیان پێ مەبژێرە کەپێیانت داوە ، بەم شێوەیە ڕزگارت دەبێت چونکە تۆ بەستەم و بەزۆر ئەو پارەیەت لێ وەرگیراوە جا گەر بەئارەزوو خۆیان توانیت ئەو بڕە پارەیە وەرگریتەوە لەڕێگای چاک کردنەوەی سەیارەکەت ئەوا دروسته وکێشە نییە ، ئەمەش بەگوێرەی ئەو گرێبەستەیە کە بەزۆر پێیان کردوویت .
وەڵامى زاناى پایەبەرز : الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله
مكتبة الفتاوى : فتاوى نور على الدرب : البيوع