خانوو یان سەیارە كڕین بە پارەى بانك حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خانوو یان سەیارە كڕین بە پارەى بانك حەرامە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قەرز كردن لە (بانك) ئەگەر بە بێ بەرامبەر بێت دروستە وەك چۆن لە تاكە كەسێك قەرز بكەیت وایە، بەڵام ئەگەر لە بەرامبەر ئەو قەرزەدا زیاتری لێت وەرگرتەوە ئەوا دەبێت بە ریبا (سوو) بۆ هەر چی مەبەستێك بێت، چونكە ئەگەر كارێك حەرام بێت جیاوازی لە مەبەستدا حوكمەكەی ناگۆڕێت.
كەواتە قەرز كردن لە (بانك)ێك كەوا بە ڕیبا قەرز دەدات حەرامە ئەگەر بە مەبەستت مامەڵە كردن بێت بەو پارەیە یان بۆ خانو دروست كردن بێت یان بۆ ژن هێنان بێت یان بۆ سەیارە کرین بێت هیچ جیاوازى یەكی نى یە هەمووی هەر حەرامە.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٦٤٩ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى