حوكمی فرۆشتنی ئاڵتون چی یە بەقەرز؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی فرۆشتنی ئاڵتون چی یە بەقەرز؟
پرسیار:

حوكمی فرۆشتنی ئاڵتون چی یە بەقەرز؟ وە ئەگەر بۆ خزم بێت لەوە دەترسم كە پەیوەندی خزمایەتیم لەگەڵ ببچڕێنێت ئەگەر بە قەرز نەیدەمێ‌، لەگەڵ ئەوەی كە دڵنیام لەوەی كە لە داهاتودا پارەكەم دەداتێ‌؟ 

پێویستە یاسای گشتی بزانیت كە فرۆشتنی ئاڵتون بە پارە دروست نی یە ئیللا دەبێت پارەكە تەواو وەربگریت، وە جیاوازی نی یە لە نێوان نزیك ودوور (خزم و بێگانە) چونكە نابێت خۆشەویستی بكرێت لەسەر حسابی دینی خوای گەورە بۆ هیچ كەسێك، وەئەگەر خزمەكەت لێت توڕە بوو بەهۆی گوێڕایەڵی كردنت بۆ خوای گەورە با توڕە بێت ئەوا ئەو ستەمكاری تاوانبارە كە دەیەوێت تۆ توشی تاوان و سەرپێچی كردنی فەرمانی خوای گەورە بكات، وە تۆ لە راستیدا چاكەت لەگەڵیدا كردووە كاتێك كە قەدەغەت كردووە لەوەی كە مامەڵەیەكی حەرامت لەگەڵدا بكات، وە ئەگەر لێت توڕە بوو یاخود پەیوەندی لەگەڵتدا بڕی ئەوا ئەو تاوانبارە و تۆ هیچ تاوانێكت لەسەر نی یە.

گوڵبژێرێك لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)، (فقه وفتاوى البيوع: ص146).
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح الدین عبدالكریم .

سەردان: ٣,٠١٧ بەش: قەرز و قەرزارى