سێ پارچە زەویمان كڕیوە ئایا زەکاتى تێدایە و دەبێت زەکاتى بدەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سێ پارچە زەویمان كڕیوە ئایا زەکاتى تێدایە و دەبێت زەکاتى بدەین؟
پرسیار:

سێ پارچە زەویمان كڕیوە، یەكێكیان بەنیەتی بینا لەسەر دروست كردنی لە ئێستادا و دووانەكەی تریش بەنیەتی سوود لێ وەرگرتنیان لە داهاتوودا بەفرۆشتنی یان بینا لەسەر دروستكردنی، وا ئێستا شەش ساڵ بەسەریاندا تێپەڕیوەو زەكاتی هیچ كامیانمان دەرنەكردووە، جا ئایا هیچمان لەسەرە؟ وە چەندمان لەسەرە كە دەری بكەین لەزەكات؟ 

ئەو زەویانەی كە كڕیار دەیانكڕێت لە سێ جۆر دەرناچن:
جۆری یەكەم: مەبەست لێی نیشتەجێبوون بێت بەوەی كە بیكاتە كشتوكاڵ یان داری تێدا بنێت، ئەمەش زەكاتی تێدا نیە, چونكە ئەوە بۆ بازرگانی نیە.
جۆری دووەم: كڕینی زەوی بەمەبەستی بازرگانی و قازانج كردن، ئەمانەش پێیان دەوترێت (عروض تجارة)ەو ئەگەر ساڵ بەسەریدا تێپەڕی ئەوا تەماشای دەكات كە  ئەندازەكەی بووەتە چەند، جا ئەگەر گەیشتبێتە ئەندازەی زەكات ئەوا زەکاتەکەى دەدات لەكاتی تەواوبونی ساڵ بەسەریدا. کە لە هەر ملیۆنێکدا (25) هەزار زەکاتى تێدایە.
جۆری سێیەم: مەبەست لە زەویەكە كە دەیكڕێت بۆ وەبەرهێنانێتی بەوەی كە بیكات بە دوكان یان بینا وشوقەی نیشتەجێبوون بۆ كرێ‌، ئەمەش زەكات لە بنچینەكەیدا نیە وبەڵكو زەكات لە بەرهەمەكەیدایە و هەركە كرێكە گەیشتە ئەندازەی زەكات و ساڵ بەسەریدا تێپەڕی لەبەرواری گرێبەستی نیشتەجێبوونەكەیەوە ئەوا زەكاتی تێدا هەیە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٨٠٥ بەش: زەکاتى پارە