زەکاتی کرێی خانوو دوکان وزەوی و ماڵى بازرگانى چۆن دەردەکرێ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەکاتی کرێی خانوو دوکان وزەوی و ماڵى بازرگانى چۆن دەردەکرێ ؟

زەکاتی کرێی خانوو دوکان وزەوی
زەکات واجب نییە لە پارەی کرێ ھەتاوەکو نەگاتە ئەندازەی خۆی و ساڵێکی بەسەردا نەڕوات.
زەکاتی ماڵی بازرگانیدا
بریتییە لەو ماڵەی کە دەخرێتە کرین و فرۆشتنەوە بۆ قازانج کردن.
زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن کە زەکات واجبە لە ماڵی بازرگانیدا بەبەڵگەی :
أ- في عموم قوله تعالى : (والذين في أموالهم حق معلوم ، للسائل والمحروم) المعارج /24-25.
واتە: ئایەتەکە باسی لەو بڕوادارە ڕاستەقینھەمانە دەکات کە زەکات دەردەکەن لەو ماڵەی کە ھەیانە بۆ فەقیرو ھەژاران ، وەکەل و پەلی بازرگانیشی بەشێکە لەماڵ .
ب- پێغەمبەر بە معاذی فەرموو کاتێک ناردی بۆ یەمەن – (أعلمهم ان الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من اغنيائهم فترد على فقرائهم) أخرجه البخاري رقم (1458)كتاب الزكاة . ومسلم رقم (29) كتاب الإيمان.
واتە: ئەی معاذ : بە خەڵکی ڕابگەیەنە کە خوای گەورە واجبی کردووە لە ماڵی دەوڵەمەندەکان زەکات وەردەگیرێت دەردێتەوە بە فەقیرەکانیان .
وە لە تەفسیری مەناردا ھاتووە کە : کۆمەڵی زۆربەی زانایانی دەڵێن واجبە دەرکردنی زەکات لە ماڵی بازرگانیدا ، وە لەقورئان و حەدیسدا بە تایبەت باسی نەکراوە. وە ئەگەر زەکات دەرکردن واجب نەبوایە لە ماڵی بازرگانیەوە؛ ئەو کاتە بازرگانەکان زەکاتیان نەدەداو ھەژاران بێ بەش دەبوون .
وە کە خوای گەورە واجبی کردووە بە دەرکردنی زەکات لە ماڵی دەوڵەمەندا بۆ دڵ نەوایی ھەژاران وە بەرپابوونی بەرژەوەندی گشتییە وە لێرەدا لەلایەک سود بۆ دەوڵەمەندانە بە پاک کردنەوەی نەفسیان لە ژەنگی بەخیلی. وەلە لایەکی تریشەوە ھەستانی بەرژەوەندی گشتیو سود وەرگرتنی ھەژارانە لەو زەکاتە ، لەگەڵ ئەوەشدا زەکات دان ڕێ گرتنە لە فەسادو کۆبونەوەی ماڵ لەلای ھەندێک خەڵکی دیاری کراودا . ئایا ھیچ خاوەن ژیرێک وا ھەست دەکات کە بازرگانان لەو مەبەستە شەرعییە بچنە دەر کە لەوانەیە زۆربەی دەست مایە لەدەستی ئەوان دابێت؟!.
کەی ماڵ دەبێتە ماڵی بازرگانی ؟
ماڵ نابێتە ماڵی بازرگانی تەنھا بە دوو مەرج نەبێت :
١- خاوەنەکەی خاوەنیەتی بەسەر ئەو ماڵەدا ھەبێت . بە ھەڵسوکەوت کردنی لەو ماڵە بە ئارەزوی خۆی .
ب. لە کاتێ کە دەبێتە خاوەنی ئەو ماڵە نیەتی ئەوە بێت کە بۆ بازرگانییە.
چۆنیەتی دەرکردنی زەکات لە ماڵی بازرگانی دا :
ھەر کەسێک ماڵی بازرگانی ھەبێت و گەیشتە ئەندازەی زەکات وە ساڵی بەسەردا ڕۆیشوبێ ئەوا دەی ژمێرێ و دەی نرخێنێ لە کۆتایی ساڵدا ، وە زەکاتەکەی لێ دەردەکات کە چل یەکە واتە لە ٤٠ دینار یەک دینار زەکات دەدا.

وەرگیراوە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (2)

سەردان: ٤,٧٠٥ بەش: زەکاتى پارە