چۆنیەتی دەرکردنی زەکات لە موچەی مانگانە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی دەرکردنی زەکات لە موچەی مانگانە
پرسیار:

 دەركردنى زەكاتى مووچەى مانگانە چۆنە؟

باشترین شت لەم باسە ئەوەیە كە ئەگەر یەك ساڵى تەواو تێپەڕى بەسەر یەكەم مووچە كەوەرى گرتووە ئەوا زەكاتى هەموو ئەوەى لایەتى دەیدات، جا ئەوەى یەك ساڵى تەواو كرد ئەوا زەكاتى لە ساڵدا دەردەكرێت و ئەوەشى ساڵى تەواو نەكردوە ئەوا پەلە دەكرێت لە زەكاتەكەى و ئەو پەلەكردنەش هیچی تێدا نییە وئاساییە، وە ئەمەش ئاسانترە بۆى لەوەى هەر مانگە وچاودێرى موچەكەى بكات، بەڵام ئەگەر هاتوو موچەى مانگانەكەى خەرج دەكرد پێش ئەوەى موچەى مانگەكەى تر وەربگرێت ئەوا زەكاتى لەسەر نییە، چونكە لە مەرجەكانى واجبێتـی زەكاتى ماڵ ئەوەیە كە ساڵى تەواوى بەسەردا تێپەڕبووبێت.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

تێبینى : گەر کەسێک موچەى وەرگرت و لەگەڵ پارەکانى تر داینا تاوەکو ساڵێکى بەسەردا تێپەڕى ئەوکاتە لەگەڵ پارەکانى تردا تێکەڵی دەکات و زەکاتى هەموو پارەکانى دەدا ، بەڵام کەسێک مانگانە موچەکەى سەرف دەکات ئەوا زەکاتى تێدا نیە ، ئیللا مەگەر پارەى ترى هەبێ لەماڵدا و گەشتبێتە حەدی زەکات و ساڵی بەسەردا ڕۆشتبێ .

سەردان: ٢,٨٨٦ بەش: زەکاتى پارە