پاره و ماڵ و سامانی به قه‌رز دراو ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه :
یەکەم ـ قه‌رزێك كه له لای كه‌سێكه توانای دانه‌وه‌یی هه‌یه و ئومێدی دانه‌وه‌شی ده‌كه‌یت : ئه‌وا ئه‌م پاره و ماڵه ده‌بێت (خاوه‌ن پاره و سامانه‌كه) زه‌كاته‌كه‌ی بدات بۆ هه‌موو ساڵێك .
دووەم ـ قه‌رزێك كه له لای كه‌سێكه توانای دانه‌وه‌یی نییه چونكه نه‌دار و ده‌ست كورته یان له لای كه‌سێكی قه‌رز كوێره و ئومێدی دانه‌وه‌ی ناكه‌یت : ئه‌وا ئه‌م پاره و ماڵه زه‌كاتی تێدا نییه هه‌تا قه‌رزه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێته‌وه. جا كه وه‌رى گرته‌وه زه‌كاتى یه‌ك ساڵى لێ ده‌دات.
قال اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء برئاسة الشيخ ابن باز رحمهُ الله :
(إذا كان الـمَدين مُعْسِراً أو كان مليئاً لكنه مُـماطِل ولا يمكن الدائن استخلاص دَينِهِ منه ... فلا تـجب الزكاة على الدائن حتى يَقبِضَ دَينَهُ ويستقبل به حولاً) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث والإفتا‌ء رقم الفتوى : (9069) .
واته : ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌كه نه‌دار و ده‌ست كورت و بێ‌توانا بوو یان ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو قه‌رزه‌كه بداته‌وه و ده‌ست ڕۆیشتوو بوو به‌ڵام قه‌رز كوێر و دواخه‌ر بوو وه خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ش نه‌یده‌توانی قه‌رزه‌كه‌ی لێبسێنێته‌وه و له ده‌سی ده‌ربكات ... ئه‌وا زه‌كات دانی ئه‌و قه‌رزه واجب و پێویست نییه له سه‌ر خاوه‌ن قه‌رزه‌كه هه‌تاوه‌كو قه‌رزه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه و ساڵیش به سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت .
وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت كه‌وا قه‌رزار زەكاتی ئه‌و قه‌رزه نادات كه له لایه‌تی ، چونكه خاوه‌نی موڵك و سه‌روه‌ت و سامان واجب و پێویسته له سه‌ری زه‌كاتی هه‌موو ماڵ و سامانه‌كه‌ی بدات به‌وه‌یشه‌وه كه قه‌رزه له سه‌ر قه‌رزارێك كه توانای دانه‌وه‌یی هه‌بێت و ئومێدی دانه‌وه‌شی لـێ بكرێت .
بۆ زانیارى زیاتر کتێبی : (حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكى ئایەتە پیرۆزەكانى قورئان و فەرموودە صەحیحەكان دا ) لە نوسینى (مامۆستا محمد عبدالرحمن) بخوێنەوە