زەكات لە پارەی دەخیلەی منداڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەكات لە پارەی دەخیلەی منداڵ
پرسیار:

من خوشكە زایەكم هەیە ساڵێكە تەمەنى بەڵام لەو كاتەوەى كە لە دایك بووە دایكى مانگى 100000ى بۆ لا دەدات و ئێستا دەخیلەکەى یەک ملیۆن و دوو سەد هەزارى تێدایە ئایا ئەو پارەیە زەكاتى لەسەرە یان نا.

بسم الله الرحمن الرحيم
هەموو پارەیەك بۆ ئەوەى زەكاتى بدرێت پێویستى بەوە هەیە كە چوار مەرجى تێدا بێت، كە ئەمانەى خوارەوەن:
یەكەم: موسڵمان بوون واتە خاوەن پارەکە موسڵمان بێ.
دووەم: موڵكایەتى، واتە: پارەكە موڵكى خۆى بێت.
سێ یەم: ساڵى بە سەردا چوو بێت.
چوارەم: گەشتبێتە ڕێژەى دیارى كراو لە شەرعدا (نصاب).
جا سەبارەت بە خوشكە زاكەت ڕاستە موسڵمانە و یان ڕۆڵى موسڵمانە، و موڵكى خۆیەتى، و ساڵى بە سەردا چووە، بەڵام نەگەشتوەتە ڕێژەى دیارى كراو بە پێی شەرع: ((بە پێی نرخى ئاڵتوون لە ئێستادا (نيصاب)ى زەكاتى ئەم ساڵ بە پێنج ملێۆن و نیو  خەمڵێندراوە، كە لە هەر ملێۆنێكدا (25) هەزار دەر دەكرێت و دەدرێت بە زەكات)).

بەڵام موسڵمان ئەبێت هەموو ساڵێك له كاتى زەكاتدا پرسیارى نرخى ئاڵتون بكات چونكه نرخى ئاڵتون بەردەوام گۆڕانكارى بەسەردا دێ ئەمساڵ كه ساڵی 2020 ه بە پێنج ملێۆن و نیو  خەمڵێندراوە، كە لە هەر ملێۆنێكدا (25) هەزار دەر دەكرێت و دەدرێت بە زەكات .
بۆیە خوشكە زاكەى تۆ زەكاتى لە سەر نیە... خواى پەروەردگاریش زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٦٣ بەش: زەکاتى پارە