حوکمی ئیشکردنی ئافرەت لە دەرەوە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئیشکردنی ئافرەت لە دەرەوە چیە؟

ئیشكردنى ئافرەت لەدوو حاڵەت بەدەرنیە:-
حاڵەتى یەكەم: ئەگەر ئیشكردنى ئافرەت لەنوسینگەیەكدابێت كەتایبەت بێت بە ئافرەتان و جگەلەئافرەتان كەسى تێدا ئامادەنەبێت وەكو ئەوەى ئافرەتان نوسینگەیەكیان هەبێت بۆئاراستەكردن و سەرپەرشتى خوێندنگاكانى كچان، ئەمە دروستە و هیچى تێدانیە.
حاڵەتى دووەم: ئەگەر نوسینگەكە تێكەڵ بوو، ژن و پیاو پێكەوە كاریان دەكرد،ئەوا دروست نیە ئافرەت ئیشى تێدابكات، ئەمەش بەهۆى ئەوفیتنەو خراپەكاریانەى كە لەتێكەڵى ژن و پیاو دەكەوێتەوە.
پێغەمبەرى خوایش () ئووممەتەكەى وریا كردووەتەوە لەفیتنەى ئافرەتان، هەتا لەشوێنى عیبادەت(مزگەوت) یشدا، وەكو فەرموویەتى (خير صفوف النساء آخرها، وشرها أولها)، چونكە ڕیزى یەكەم نزیكە لەپیاوانەوە بۆیە خراپترینى ڕیزەكانە، وەریزى كۆتاییش دوورە لەپیاوانەوە بۆیە باشترینى ڕیزەكانە، ئەمەش بەڵگەیەكى ڕوونە هەركەسێك بیر لەحاڵەتى ئوممەتەكانى تربكاتەوە بۆى ڕوون دەبێتەوە كە فیتنەى تێكەڵى پیاو و ئافرەت چەندە گەورەیە كە تائێستاش ئەو ئوممەتانە بەدەستیەوە دەناڵێنن ناتوانن(بەئاسانى) ڕزگاریان بێت لێى . (ابن عثيمين)

سەردان: ٧,٢٧٣ بەش: ئافرەتان