بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
قه‌رز ئه‌مانه‌ته و ده‌بێت پیاوی قه‌رزار بیباته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئه‌گه‌ر كاتی بردنه‌وه‌ی بۆ دیاری كرابوو یان هه‌ر كاتێك توانای هه‌بوو بیباته‌وه ئه‌وا پێویسته دوای نه‌خات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به خیانه‌تكار یان سته‌م كار .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا) (58) [النساء] .
واته : خوا فه‌رمانتان پێده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌ته‌كان بده‌نه‌وه و بیگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان .
جا ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك (مه‌بله‌غێك) پاره به قه‌رز ببات ئه‌وا ده‌بێته ئه‌مانه‌تێك له گه‌ردنیدا و ده‌بێت خیانه‌تكار نه‌بێت و له كاتی دیاری كراوی خۆیدا بیباته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌گینا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی به سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) سه‌باره‌ت به قه‌رزار فه‌رموویه‌تی : ((إِنَّهُ مَنْ غَرِمَ حَدَّثَ فَكَذَبَ وَوَعَدَ فَأَخْلَفَ)) .
واته : هه‌ر كه‌سێك قه‌رزار بوو ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ ده‌كات و ئه‌گه‌ر وه‌عد و په‌یمانیش بدات ده‌یشكێنێت .
له به‌ر ئه‌مه قه‌رز و قه‌رزاری موسڵمان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بات كه سیفه‌ته ناپاكه‌كانی مونافیق و دووڕووه‌كان له كردار و گوفتاریدا ڕه‌نگبداته‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ((آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلاَثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ ، وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ)) صحيح البخاري رقم : (33) وصحيح مسلم رقم : (59) .
واته : نيشانه و سيفەتى مونافيق و دووڕوو سيانە : ئەگەر قسەی كرد درۆ دەكات ، وە ئەگەر وەعد و پەيمان و بەڵێن بدات دەيشكێنێت و نايباتە سەر ، وە ئەگەر ئەمانەتی خرايیە ژێر دەست خيانەت دەكات .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : ((لَوْ كَانَ لِي مِثْلُ أُحُدٍ ذَهَبَاً مَا يَسُرُّنِي أَنْ لاَ يَمُرَّ عَلَيَّ ثَلاَثٌ وَعِنْدِي مِنْهُ شَيْءٌ ، إِلاَّ شَيْءٌ أُرْصِدُهُ لِدَيْنٍ)) صحيح البخاري رقم : (2389) وصحيح مسلم رقم : (2349) .
واته : ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی كێوی (ئوحد) زێـڕ و ئاڵتونم هه‌بوایه پێم‌خۆش نه‌بوو سێ ڕۆژی به سه‌ردا بڕۆیشتبایه و هیچی لێبمایه‌ته‌وه ، ئیللا شتێك نه‌بێت كه هه‌ڵیبگرم بۆ قه‌رزدانه‌وه .
قال الـحافظ : (وَفِيهِ الِاهْتِمَامُ بِأَمْر وَفَاء الدَّيْن ، وَمَا كَانَ عَلَيْهِ (ﷺ) مِنْ الزَّهَادَةِ فِي الدُّنْيَا) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (5 / 70) .
واته : ئه‌م فه‌رمووده‌یه گرنگی دانی تێدایه به بواری وه‌فاداری و دانه‌وه‌ی قه‌رز ، وه ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له سه‌ری بووه له دونیا نه‌ویستن و پشت هه‌ڵكردن له دونیا .
لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە