کاتێک قەرزى کەسێک دەگەڕێنمەوە دروستە زیاترى بدەمێ وەکو دیارى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێک قەرزى کەسێک دەگەڕێنمەوە دروستە زیاترى بدەمێ وەکو دیارى؟

قه‌رزدانه‌وه‌ به‌ چاكه‌ (حُسُنُ القضاء):
سوننه‌ت وایه‌ به‌ چاكی قه‌رز بدرێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ زیاتر بێت له‌ ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌كه‌ یان به‌وه‌ی كه‌ جۆرێكی چاكتر بداته‌وه‌ به‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ مه‌رج گیرابێت له‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت به‌ ڕیبا :
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنهما) قَالَ : ((كَانَ لِي عَلَى النَّبِيِّ () دَيْنٌ فَقَضَانِي وَزَادَنِي)) صحيح البخاري رقم : (2394) وصحيح مسلم رقم : (615) 
واته‌ : قه‌رزم به‌ لای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بوو () جا قه‌رزه‌كه‌ی دامه‌وه‌ و زیاتریشی پێدام .
وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : ((كَانَ لِرَجُلٍ عَلَى النَّبِيِّ () سِنٌّ مِنَ الإِبِلِ فَجَاءَهُ يَتَقَاضَاهُ فَقَالَ : أَعْطُوهُ ، فَطَلَـبُوا سِنَّهُ فَلَمْ يَجِدُوا لَهُ إِلاَّ سِنَّـاً فَوْقَهَا ، فَقَالَ : أَعْطُوهُ ، فَقَالَ : أَوْفَيْتَنِي أَوْفَى اللَّهُ بِكَ ، قَالَ النَّبِيُّ () : إِنَّ خِيَارَكُمْ أَحْسَنُكُمْ قَضَاءً)) صحيح البخاري رقم : (2393) وصحيح مسلم رقم : (1600) واللفظ للبخاري .
واته‌ : پیاوێك وشترێكی ته‌مه‌ن دیاریكراوی له‌ لای پێغه‌مبه‌ر () بوو به‌ قه‌رز جا هات بۆ لای داوای قه‌رزه‌كه‌یی لـێ بكاته‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ریش () فه‌رمووی : بیده‌نه‌وه‌ پێی ، صه‌حابه‌كانیش گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌ستیان نه‌كه‌وت ئیللا ته‌مه‌نێكی به‌ره‌و سه‌روتری نه‌بێت ، پێغه‌مبه‌ریش () فه‌رمووی : یه‌كێك له‌وانه‌ی پێبده‌ن ، ئه‌ویش وتی : به‌ باشی قه‌رزه‌كه‌ت پێدامه‌وه‌ خوا به‌ باشه‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ر () فه‌رمووی : باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ قه‌رز به‌ باشترین و چاكترین شێوه‌ ده‌داته‌وه‌ .
ئيمامى نەوەوى رحمه الله دەفەرموێ :
له‌ سوده‌كانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ :
ــ قه‌رز كردن دروسته‌ ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا () له‌ به‌ر پێویستی قه‌رزی كردووه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر () په‌نای ده‌گرت به‌ خوا له‌ قه‌رزاری .
ــ سوننه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ قه‌رزی به‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌وا له‌وه‌ باشتر و چاكتر بگێڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ له‌ سه‌ریه‌تی ، وه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ سوننه‌ت و ڕه‌وشته‌ جوان و پیرۆزه‌كان ، وه‌ له‌ بابه‌تی (هه‌ر قه‌رزێك سودێك بێنێت ڕیبایه‌) نىیه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و ڕێی پێنه‌دراوه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ڕێی پێنه‌دراوه‌ بریتىیه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ مه‌رج ده‌گیرێت له‌ (عه‌قدی) قه‌رزه‌كه‌دا ، وه‌ بۆچوونی ئێمه‌ش وایه‌ كه‌ سوننه‌ته‌ له‌ كاتی قه‌رزدانه‌وه‌دا زیاتر بدرێته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ریه‌تی ، وه‌ دروستیشه‌ بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ وه‌ربگرێت ، جا زیاده‌كه‌ له‌ جۆر و شێوه‌ی شته‌كه‌دا بێت یان له‌ ژماره‌دا بێت هه‌ر وه‌كو یه‌ك وایه‌ له‌ به‌ر گشتێتی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر () كه‌ فه‌رموویه‌تی : باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ قه‌رز به‌ باشترین و چاكترین شێوه‌ ده‌داته‌وه‌ . شرح صحيح مسلم : (6 / 116) .

وقال الـحافظ ابن حجر رحمه الله : (وَفِيهِ : أَنَّ مَنْ عَلَيْهِ دَيْن لَا يَنْبَغِي لَهُ مُجَافَاة صَاحِبِ الْحَقِّ … وَفِيهِ جَوَاز وَفَاء مَا هُوَ أَفْضَلُ مِنْ الْمِثْلِ الْمُقْتَرَضِ إِذَا لَمْ تَقَعْ شَرْطِيَّة ذَلِكَ فِي الْعَقْدِ فَيَحْرُمُ حِينَئِذٍ اِتِّفَاقَاً …) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (5 / 72 ـ 73) .
واته‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ : هه‌ركه‌سێك قه‌رزی به‌ سه‌ره‌وه‌ بوو ئه‌وا نابێت ووشك و ڕه‌ق بێت له‌ گه‌ڵ خاوه‌ن حه‌قدا ...
وه‌ قه‌رزدانه‌وه‌ دروسته‌ به‌ شتێكی باشتر و چاكتر له‌وه‌ی كه‌ به‌ قه‌رز براوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ مه‌رج نه‌گیرابێت له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كه‌وه‌ ئه‌گینا ئه‌و كاته‌ حه‌رام ده‌بێت به‌ كۆڕای زانایان .

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٩٢١ بەش: قەرز و قەرزارى