دوا خستنی قه‌رز بردنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی سته‌م و زوڵمه :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ : ((مَطْلُ الْغَنِيِّ ظُلْمٌ)). صحيح البخاري رقم : (2287) و (2400) وصحيح مسلم رقم : (1564)
واته : دوا خستنی بردنه‌وه‌ی قه‌رز له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه ده‌ستی بچێت و بتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه ئەگەر چی دەوڵەمەندیش نەبێت سته‌م و زوڵـمه ...
وه ئه‌وه‌ش بزانه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ((الظُّلْمُ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ...)). صحيح البخاري رقم : (2447) وصحيح مسلم رقم : (2579) .
واته : سته‌م و زوڵم كردن تاریكییه له ڕۆژی دوایدا .
وه زانایان فه‌رموویانه دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رز له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه توانای هه‌بێت بیداته‌وه و به‌ڵام كه‌م تەرخهمی ده‌كات و به بێ عوزر و بیانو دوای ده‌خات و ئه‌مڕۆ و به‌یانی و پانزه‌ی مانگ و سه‌ری مانگ ده‌كات ئه‌وا یه‌كێك له تاوانه گه‌وره‌كانی (الـكبائـر) ئه‌نجام داوه و پێی ده‌بێت به (فاسـق) و شكات كردن و به‌ند و سجن كردنی حه‌ڵاڵ ده‌كات .
کتێبی : (حوكم و ئادابەكانى قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكى ئایەتە پیرۆزەكانى قورئان و فەرموودە صەحیحەكان دا ) لە نوسینى (مامۆستا محمد عبدالرحمن)