گەر پیاوێک لەبەر قەرز زیندانی کرا ، ئایا پێویستە لەسەری دوای دەرچوونی لەزیندان قەرزەکە بداتەوە یاخود قەرزەکەی لەسەر لادەچێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاوێک لەبەر قەرز زیندانی کرا ، ئایا پێویستە لەسەری دوای دەرچوونی لەزیندان قەرزەکە بداتەوە یاخود قەرزەکەی لەسەر لادەچێت ؟

کاتێک کەسێک پارەی هەبوو و قەرزەکەی نەدەگێڕایەوە بۆ خاوەنەکەی دروستە زیندانی بکرێت ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : « لَيُّ الواجد يحل عرضه وعقوبته » أخرجه أحمد وأبو داود والنسائي وابن ماجه([1]) .
واته : نەدانەوەی قەرز لەلایەن کەسی هەبووەوە عیڕز و سزادانی حەڵاڵ دەکات .
وە لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە : «مطل الغني ظلم» أخرجه الجماعة([2]) .
واتە : نەدانەوەی قەرز لەلایەن کەسی دەوڵەمەندەوە زوڵم و ستەمە .
بەڵام بەنیسبەت قەرزەوە لەسەر قەرزدار لاناچێت تاوەکو نەیداتەوە. وبالله التوفيق .

الشبخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى
==============
([1]) مسند أحمد ، رقم (17946) ؛ سنن أبي داود ، رقم (3628) ؛ سنن النسائي ، رقم (4689) ؛ سنن ابن ماجه ، رقم (2427) .
([2]) صحيح البخاري ، رقم (2400) ؛ صحيح مسلم ، رقم (1564) ؛ سنن أبي داود ، رقم (2226) ؛ سنن الترمذي ، رقم (1187) ؛ سنن ابن ماجه ، رقم (2055) .

سەردان: ٢,٣٦٣ بەش: قەرز و قەرزارى