باشترین شت چییە کەمرۆڤ بیکات بە (وەقف) بۆ خوای پەروەردگار ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترین شت چییە کەمرۆڤ بیکات بە (وەقف) بۆ خوای پەروەردگار ؟

پێویستیاتی مرۆڤەکان لەدێ و شار و دەشتەکاندا جیاوازن ، وەهەروەها بەگوێرەی ئەو ماڵانەی کەزۆرن بۆ کردنە (وەقف) ، جا لەهەر شارێک ئەو شتە باشە بکرێتە (وەقف) کەسودی بۆ خەڵک زۆر ترە و زۆر پێویستیان پێیەتی ، وەباشترین (وەقف) دروست کردنی مزگەوتە ، لە پێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە کەفەرموویەتی : « من بنى لله مسجدًا بنى الله له بيتا في الجنة » صحيح البخاري ، رقم (450) ، صحيح مسلم ، رقم (533) .
واتە : هەر کەسێک مزگەوتێک لەپێناو خوادا دروست بکات ، خوداش ماڵێکی لەبەهەشتدا بۆ دروست دەکات .

وەهەروەها ئەو خانوانەی کەهەژاران تیایدا نیشتە جێ دەبن خێرێکی زۆری هەیە گەر لەو وڵاتانەدا دروست بکرێن کەپێویستیان پێیەتی ، وەهەروەها دروست کردنی بیری ئاو و نەخۆشخانە ...هتد .
جا ئەم بابەتە فراوانە و لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە و بەگوێرەی پێویستی دەگۆڕێت ، والله أعلم .

الشبخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٢,٧٢٥ بەش: هەمەجۆر