گەر شتێک کرا بەهەدیە کەدەگونجا تەسەڕوفی پێوە بکرێ ، وە ئەو کەسەی هەدیەکەی بەخشیوە باوکی هەدیە پێ بەخشراو نەبوو ، و ڕێگری لێنەکرابێت لەتەسەڕوف بەماڵەکەیەوە ، وکەسی هەدیە پێ بەخشراو هەدیەکەی قەبووڵ کرد ، ئەوا دروست نی یە بۆ ئەو کەسەی هەیەکەی بەخشیوە پەشیمان ببێتەوە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عبدالله ی کوڕی عەباس گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : «العائد في هبته كالكلب يقيء ثم يعود في قيئه » متفق عليه . صحيح البخاري ، رقم (2589) ، صحيح مسلم ، رقم (1622) .
واتە : ئەو کەسەی لەهەدیە پاشگەز دەبێتەوە وەک ئەو سەگە وایە کەدەڕشێتەوە پاشان ڕشانەوەکەی دەخوات .
وەلەڕیوایەتیەکی ترا هاتووە : « ليسَ لنا مَثَلُ السَّوْءِ، الذي يَعُودُ في هِبَتِهِ كالكَلْبِ يَرْجِعُ في قَيْئِهِ. » صحيح البخاري ، رقم (2622) . .
واتە : هیچ نموونەیەکی ناشرینمان نی یە بەوێنەی ئەو کەسەی پاشگەز دەبێتەوە لەهەدیەکەی وەک ئەو سەگەی کە ڕشاننەوەکەی خۆی دەخوات .
وە لە عبدالله ی کوڕی عەباس و عبدالله ی کوڕی عومەرەوە هاتووە ڕەزاى خوایان لێ بێ کە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : « لا يحل لرجل مسلم أن يعطي العطية ثم يرجع فيها إلا الوالد فيما يعطي ولده » مسند أحمد ، رقم (2119) ، سنن أبي داود ، رقم (3539) ، سنن الترمذي ، رقم (2132) ، سنن النسائي ، رقم (3690) ، سنن ابن ماجه ، رقم (2377) ، وابن حبان ، رقم (5123) ، والمستدرك للحاكم ، رقم (2298) .
واتە : حەڵاڵ نی یە بە کەسی موسوڵمان شتێک ببەخشێت پاشان پاشگەز ببێتەوە تەنها باوک نەبێت لەو شتانەی کەبەمنداڵی دەبەخشێت .
وەزۆربەی زانایان پێیان وایە پاشگەز بوونەوە لەهەدیە حەرامە . والله أعلم .
الشبخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى