گەر کەسێکی گونجاو چووە داوای ئافرەتێک ، دایک و باوکی ڕازی نەبوو ، ئایا بەو کارەیان تاوان بار دەبن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر کەسێکی گونجاو چووە داوای ئافرەتێک ، دایک و باوکی ڕازی نەبوو ، ئایا بەو کارەیان تاوان بار دەبن ؟

بێگومان ڕەد کردنەوەی کەسی گونجاو و ڕێکوپێک لەدین و ڕەوشتدا دەبێتە هۆی تاوان بار بوون ، و پێغەمبەری خوا فەرمانی کردووە بەڕەد نەکردنەوەیان ، وە پێمانی ڕاگەیاندووە گەر ئەو کارە بکەین تووشی فیتنە و فەسادی دەبین، هەروەک فەرموویەتی : « إذا أتاكم من ترضون خلقه ودينه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض ، وفساد عريض» رواه الترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : گەر کەسێک هاتە داوای کچەکانتان و لەدین و ڕەوشتی ڕازی بوون ، ئەوا بیان دەنێ و ڕەدیان مەکەنەوە ، ئەو کارە دەکەن یاخود توشی فیتنە دەبن لەسەر زەویدا ، وفەسادیەکی زۆریش دەنێنەوە .

هەر کەسێک بەر پرسی ئافرەتانی کەوتە دەست جا کچی بێت یاخود خوشک ، وەکەسێکی گونجاو دیندار هاتە داوای ، پێویستە لەسەری لەخوا بترسێت و ئەو ئافرەتانە بدات بەشوو و ئەو کەسە گونجاوە ڕەت نەکاتەوە، وبالله التوفيق.

الشبخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ١,٩٩٢ بەش: ژنهێنان و شوکردن