ئایا من خوشكێكم توشى نه‌خۆشییه‌ك بووه ئایا پێوسته له‌سه‌رم كاتێك خوازبێنى دێت من باسى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بكه‌م؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
به‌ڵێ، له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتار و وه‌لى ئه‌و ئافره‌ته پێویستە، كە هەر نەخۆشییەكو كەمو كورتییەكی بەردەوامی تیادایە باسی بكات هه‌تا ئه‌و خوازبێنیه له‌سه‌ر چاوڕۆشنى بێت، وه باس نه‌كردنى غه‌شه وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا » رَوَاهُ مُسلِم، رَقَم: (294).
واته: هه‌ركه‌سێك فێڵمان لێ بكات له ئێمه نیه.
فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبحوث العِلمية وَالإفتاء (18/28).